د.محمد خدر مولود
عه‌ره‌ب خۆیان په‌ندێكیان هه‌یه‌و ده‌ڵێن ( ئه‌و كه‌له‌پووشه‌ی پشتی حوشتره‌كه‌ی شكاند )، په‌ندێكه حوشتره‌وانه‌كانی عێراق و ده‌رودراوسێی له خه‌ڵكی تر باشتر له مانا و ئاماژه شاراوه‌كانی تێده‌گه‌ن.
له‌و چه‌ند شه‌وه‌ی رابردوو ئه‌و چه‌ند مووشه‌كه‌ی هێرشی هێنایه سه‌ر هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه و هێزی هاوپه‌یمانانیان به‌ئامانج گرتبوو، با هه‌ر ته‌نیا پووش و په‌ڵاشی ئاقاری گوندی گه‌زنه‌ی سوتاندبێ و ئامانجی مه‌به‌ستداری نه‌پێكابێ، خۆ ئامانجی ماناداری خۆی پێكاوه كه مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه بوو به‌تایبه‌تی به هێزی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان بڵێ، هه‌روا به جیهان بڵێ هه‌ولێر و كوردستانیش شوێنی ئارامی ئێوه نییه.
ئه‌و په‌یامه ناوه‌رۆك روون و ره‌وانه گه‌یشت و له كاتێكدا بوو بۆ هه‌ولێر چاوه‌روانكراو نه‌بوو، هه‌روه‌ك ئه‌و په‌نده كوردییه‌شی ڵێ هات: ( شه‌ڕ له بادینان تۆز له ده‌ركێ مه ).
ئاخر..به‌ر له شه‌وی 30-9-2020 شه‌وی هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر، چه‌ند شه‌و و رۆژێك بوو به‌غدا له‌ژێر فشار و هه‌ژموونی ئه‌مریكییه‌كان و داخستن و گواستنه‌وه‌ی بالیۆزخانه‌كه‌یان و دیداری به‌رێز مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی بیانی له به‌غدا و ناره‌زایی پارت و لایه‌نه عێراقییه‌كان له هێرش و په‌لاماریان بۆ سه‌ر هێز و لایه‌نی بیانی و هاوپه‌یمانان. به‌غدا له بارودۆخێكی سیاسی نائارام و نیگه‌رانی پڕ له مه‌ترسی و ترسناك ده‌ژیا، هه‌ولێریش شه‌وی پێش هێرشه‌كه وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا مێوانی بوو. لۆرێنزۆ گۆیڕۆنی به ( به رۆژ له به‌غدا بوون و به شه‌ویش له هه‌ولێر بوون ) په‌یامێكی ماناداری گه‌یانده دۆست و نه‌یارانی هه‌ولێر.
به‌ر له‌و شه‌وه و له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه و دوای شه‌وی 3-1-2020 و شه‌وی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندس و دواتر شه‌وی هێرشی مووشه‌كی ئێران بۆ سه‌رفرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و شه‌وی پێكان و خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه ئوكراینه‌كه له تاران، ناوچه‌كه به‌گشتی و به‌غدا به‌تایبه‌تی له نێو هه‌ڵایسان و چه‌كه‌ره‌كردنی گرفت له‌دوای گرفت و ئاریشه و هێرشی مووشه‌كی داده‌ژێت.
هه‌ولێریش له دوای ئه‌م به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه، له‌نێو سه‌رده‌می په‌تای كۆرۆنا كۆڤید19 و قه‌یرانی دارایی و ته‌ندروستی و هاتن و نه‌هاتنی مووچه له به‌غداوه، حه‌شد مووشه‌كی بۆ ده‌نێرێ.
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌وجاره‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور نه‌بوو، له نێو سنوور له نێوان هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا، له به‌رتله بوو.
له سه‌رده‌مانێكدا به‌غدا بۆته باغی – داد و باخچه‌ی ململانێی تاران و واشنتۆن، تۆ بڵێی لێیگه‌ڕێن له نێو ئه‌م هاوكێشه ئالۆزوپاڵۆزه‌دا هه‌میشه و ئارام بێ و جاروبار پڕووشكی ئه‌و ململانێیه‌ی به‌رنه‌كه‌وێ..؟
ئێره هه‌ولێره. هه‌میشه گوتراوه به سه‌ركه‌وتن فێره. سه‌ركه‌وتنی هه‌ولێر به‌سه‌ر ئاسته‌نگ و ئاریشه‌كان، به سه‌ر گرفت و قه‌یرانه‌كان هێز و توانا و خۆراگرییه‌كه‌ی وێرای ئه‌وه‌ی له ره‌وایی پرسه‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی گرتووه، له پشوو درێژی و سه‌بر و به‌رگه گرتنیه‌تیه‌شی، له‌وه‌دا ته‌مه‌ن و سه‌بری ئه‌یوبی هه‌یه و ده‌یه‌وێ ئه‌وبێ دواجار پێ بكه‌نێ و دوا گاڵته و سوحبه‌تی خۆی بكات.
سه‌ركردایه‌تی سیاسیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له مێژه فرچكیان به قه‌یران و ئاسته‌نگ و ئاریشه و گرفته‌كان گرتووه‌و له گه‌ڵ ئاگری ته‌قاندنی یه‌كه‌م فیشه‌كی تفه‌نگی بڕنۆی شۆرشی ئه‌یلووله‌وه، ئه‌زموون له‌دوای ئه‌زموونیان بۆ كاری سیاسیی ودبلۆماسی و مانۆره‌كان ده‌كه‌نه تێشووی سه‌فه‌ری سه‌خت و بۆ رۆژانێك دواپیت له‌سه‌ر وشه‌ی سه‌ركه‌وتن و سه‌ربه‌خۆیی دابنێ.
ئێستا هه‌ولێر و هه‌ولێریه‌كان، كوردستان و كوردستانییان، گاڵته‌یان به‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی شه‌وی 30-9 نێو ئاقاری گوندی گه‌زنه دێ و وایان بینی فیشه‌كه شێته‌ن، تۆنتراقه‌ن، یاری ئاگرینی شه‌وانی جه‌ژن و هه‌ینی منداڵانی نێوكۆڵان و گه‌ره‌كان.
ئه‌وێ شه‌وێی مووشه‌ك بارانه‌كه‌ی هه‌ولێر وای لێده‌خوێندرێته‌وه:
ئه‌و مووشه‌كانه‌ی ئاراسته‌ی هه‌ولێر كران، مووشه‌ك نین، ئه‌و كه‌له‌پووشه‌ن گه‌ر به‌غدا به‌خۆی ڕانه‌گا پشتی حوشتره‌كه‌ی ده‌شكێنێ.