د. محەمەد خدر مەولوود
لۆرێنزۆ گوێرینی، وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا، ڕۆژی دووشه‌ممه 28-9-2020 گه‌یشته به‌غدا و هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی فره‌ده‌سه‌ڵاتی په‌رتوبڵاوی عێراق كۆ بووەوه.
هه‌مان شه‌وی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی 28-9-2020 فڕۆكه تایبه‌تییه‌كه‌ی لۆرینزۆ، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا، له شه‌قه‌ی باڵی دا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و له هه‌ولێری پایته‌خت و مێرگی ئارامی و ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیان نیشته‌وه و، شه‌و به ئارامی و ئارخه‌یانی و ئاسووده‌یی و دڵنیاییه‌وه پشووی خۆی دا.
بۆ ڕۆژی دواتر، سێشه‌ممه 29-9- ٢٠٢٠، به‌رێز لۆرێنزۆ گوێرینی، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا كۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان، سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بەڕێوە برد. ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا نییه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت. به‌ڕێز لۆرێنزۆ كه دۆستێكی نزیكی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه، به حوكمی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و ئیتاڵییه‌كان وه‌ك هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی ئه‌و شه‌ڕه له نزیكه‌وه ئاگاداری بارودۆخی كوردستانن و به بایه‌خه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و پێشكه‌وتن و پێكه‌وەژیانه ئاشتی و دیموكراتییه‌ی له كوردستاندا هه‌یه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانییه‌وه وەک میتۆد و بنه‌مای سه‌قامگیریی ئارامی و ئاسایشی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینده بۆ فرەییی ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی كوردستان به خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی ڕه‌نگڕێژ كراوه و ڕۆ نراوه و هاتووەته دی.
ئه‌م بارودۆخی پێكه‌وەژیانی ئاشتییانه و دیموكراتی و سه‌قامگیریی ئاسایش و ئارامییەی كه بووەته ناسنامه و سیما و ناوه‌رۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ژیانی سیاسیی كوردستان هه‌ر له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌دایه، ئه‌وان و وڵاتانی دیكه‌ی هاوپه‌یمان، ئێستاش هاوپه‌یمان و دۆستی حكوومه‌ت و گه‌لی كوردستانن و هه‌ولێر به مێرگه ئارام و ئاوه‌دانه‌كه ده‌بینن و له ژیان و مانه‌وه‌یاندا لێره ئاسووده و دڵنیاترن وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌غدا بن .
سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا بۆ عێراق له ئانوساتێكدایه كه كه‌س ئیره‌یی به حكوومه‌ته‌کەی به‌غدا نایەت، چونكه به‌غدا خۆی (مه‌یموون بوو، خوریكه‌شی لێ هات) له بارودۆخێكدایه وێڕای ته‌نگاوكردنی بە فشاره‌كانی ئه‌مەریكا لە ڕێی پرسی داخستن و دانه‌خستنی باڵیۆزخانه‌كه‌یەوە و، فره‌جه‌مسه‌ریی بڕیار و بوونی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی زه‌به‌لاح به‌ده‌ست ئه‌م و ئه‌و، نه‌ك به‌ده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تەوە، بارودۆخه‌كه‌ی به‌ره‌و قۆناغه ترسناكه‌كه و باری ئاسایشی به‌ره‌و كاره‌ساتباری چووه كه هه‌موو پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌ناو عێراق به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شانه‌وه و لێكترازان ده‌بات و، ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان شیعه و شیعه‌ش هەیە، هه‌روه‌ك سه‌ركردەکانی شیعه، خۆیان ئه‌م مه‌ترسییه‌یان نه‌شاردووەته‌وه .
بوونی شاند و به‌رپرسه باڵاكانی وڵاتانی جیهان به ڕۆژ له به‌غدا و به شه‌و له هه‌ولێر، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی داعش و وڵاتانی مه‌زن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هاتنی به‌ڕێز لۆرێنزۆ، وه‌زیری به‌رگریی ئیتاڵیا بینیمان، یه‌كه‌مین جار نییه، له‌دوای پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و له‌دوای هێرش و په‌لاماره‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ش چه‌ندین به‌رپرسی یه‌كه‌م و شاندی باڵای وڵاتانی جیهان، به‌رۆژ له به‌غدا بوونه و به شه‌ویش له هه‌ولێر. ئه‌م ڕاستی و ئه‌و واقیعه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت کە ئاخۆ فشار و هێژمۆنییەکانی ئه‌مەریكا بۆ سه‌ر به‌غدا له پرسی باڵیۆزخانەکەیدا چه‌نده ڕاستی بێت و لەسەری پێ‌داگر بێت، یان هه‌ر كه‌فوكوڵی قاوه‌ی نێو فنجانه‌كه‌ی دۆناڵد ترا‌مپ بێت و بۆ ساته‌وه‌ختی پێش هه‌ڵبژاردن سوودی لێ وه‌رگرێت و نه‌یه‌وێت ئه‌زموونی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له لیبیا دووبارە بێتەوە. بۆ هه‌ولێر پرسی ئاسایشی نیشتمانی و سه‌قامگیریی ژیانی ئارام و ئاسووده بۆ كوردستانیان و هاونیشتمانیانی و هه‌روەها بۆ ناوچه‌كه‌ش پرسێکی هه‌ره‌گرنگ و جێی بایه‌خه و به‌گرنگییه‌وه وه‌رگیراوه.
ئه‌م پرسه ئه‌وه‌ش ده‌سه‌لمێنێت كه هه‌ولێر نه‌ك هه‌ر خاوه‌نی هه‌مان ڕه‌نگ و ڕوخساری جوانی مۆزایكانه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراتییانه‌ی به‌ر له پرۆسه‌ی ڕیفڕاندۆمه، به‌ڵكو تێ ده‌كۆشێت و خه‌بات ده‌كات له‌پێناو به‌هێزتربوونی پێگه‌ی شیاوی خۆی و به‌دوورگرتنی كوردستان و هه‌ولێر لە ئاژاوە و بشێوی و، دەیەوێت ئه‌و مێرگه ئارام و ئاسووده و ئارام و ئاوه‌دانه‌ی هه‌یه، له هه‌موو مانۆڕ و ئاینوئۆینێكی ئه‌م و ئه‌و بەدوور بێت.