Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەت: سبەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

ھەولێر-KDP.info- سبەینێ یەكشەممە، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات، كە لە قۆناغی یەكەمدا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەپێی رێنمایی تەندروستی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن و، لە مانگی داھاتووشدا قۆناغەكانی دیكە دەست بە خوێندن دەكەن.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لەسەر بڕیاری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سبەی ٢٧ی مانگ، پرۆسەی خوێندن لە ھەرێمی كوردستان دەست پێدەكات و سەرەتا پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەكانیەوە لەناو ھۆڵی خوێندن دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەن بەپێی رێنمایی تەندروستی، كە پێویستە دەمامك بەكار بێنن و ئاوی خواردنەوە و خواردن لە ماڵەوە لەگەڵ خۆیان ببەن و گردبوونەوە دروست نەبێت، هەروەها كافیتریاكان لەناو قوتابخانە دادەخرێن و پێویستە دانیشتنی قوتابیان بە جۆرێ: بێـ، كە مەتر و نیوێك لە نێوانیاندا هەبێت.

سەرچاوەكە گوتیشی، ١٠/١٠خوێندنی قۆناغی یەكەم و دووەمی بنەڕەتی لەناو ھۆڵ دەست پێدەكات و، پۆلەكانی ٣ی بنەڕەتی تا ١١ی ئامادەیی بە شێوەی ئەلكترۆنی دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەكارییەك بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن كراوە.

 

بڵند ئیبراھیم