Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گەشتکردن لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر قەدەغە کراوە

هەولێر-KDP.info- ژمارەیەک پڕۆژەی وەبەرهێنان کێشەکانیان چارەسەر کراوە و بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێریش دەڵێ، لە ئایندەیەکی نزیکدا سێ پڕۆژە دەست بە کار دەکەنەوە.

سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: " بەشێک لەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان کە کێشەیان تێدا بوو و بەو هۆیەوە راگیرابوون، کێشەکانیان چارەسەر کراوە، لەوانەش هەرسێ پڕۆژەی دەشتی بەهەشت و کۆیە ستی و کانی ئەڵمانی، کە بڕیارە لە ماوی یەک مانگدا دەست بە کار بکەنەوە". 

بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر گوتیشی: "سێ پڕۆژەی دیکەش پێشتر کێشەیان چارەسەر کراوە و لە ئێستادا کاریان تێدا بەردەوامە".

لەبارەی لێپرسینەوە لە وەبەرهێنەرە کەمتەرخەمەکان، سامان عارەب جەختی کردەوە: "هەر وەبەرهێنەرێک کەمتەرخەمیی کردبێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و ژمارەیەک وەبەرهێنەر دراونەتە دادگا و گەشتکردنیش لە چەندین وەبەرهێنەر قەدەغە کراوە". 

 

قائید میرۆ