Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە شاری هەولێر دەكات

هەولێر-KDP.info- ڕۆژی یەكشەممە 20ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر كونسوڵی ئەڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەویەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.