Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دیاری حوسێن: دۆخی کەرکووک زۆر خراپە.. چارەسەركردنیشی بە چەند رێگایەك دەكرێت

كەركووك-KDP.info- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، دۆخی كەركووك رۆژ بە رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و تاوەكو تا دەستوور و ماددەی ١٤٠ـیش جێبەجێ نەكرێن، دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام دەبێت.

دیاری حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دۆخی كەركووك لە ڕووی ئەمنی و ھەموو ڕووەكانەوە زۆر خراپە و، چارەسەركردنیشی بە چەند رێگایەك دەكرێت، گرنگترین رێگەچارەشی ئەوەیە، كە دەستوور و ماددەی ١٤٠جێبەجێ بكرێن.

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتیی كەركووك - گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی، ھەوڵێكی جیددی ھەیە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركووك و ھەوڵەكانیش بەشێكیان سەریان گرتووە و گفتوگۆكان بەردەوامن، بۆ ئەوەی بە تەواوی بگەنە رێككەوتن، چونكە ھەموو لایەك گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، بەو شێوەیە دۆخی كەركووك زۆر خراپتر دەبێت.

حوسێن زیاتر گوتی، دۆخی كەركووك لە دوو ڕووەوە زۆر خراپە، یەكێك لە ڕووی ئەمنییەوە و ئەوەی دیكەش ھاوردەكردنی عەرەب، چونكە ھەم داعش زۆر بووە و ھەمیش عەرەبێكی زۆر ھاوردە كراون و لە ھەژمار نایەت.

 

بڵند ئیبراھیم