Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

زاگرۆس: ھەفتەی داھاتوو دەچینە بەغدا و ھەوڵدەدەین دواھەمین کۆبوونەوە بکەین لەبارەی بودجەوە

هەولێر-KDP.info- نوێنەری کورد لە لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داھاتوو گوتی، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو سەردانی بەغدا بکەین و گفتووگۆ لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بکەین.

زاگرۆس فەتاح، کە بریکاری وەزارەتی پلان دانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "ھەفتەی داھاتوو رۆژی یەکشەممە شاندی ھەرێمی کوردستان  کە لە نوێنەری ھەردوو  وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی دارایی پێکھاتووە سەردانی بەغدا دەکەین بۆ گفتووگۆ کردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، کە لەماوەی ڕابردوو چەندین کۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ئەمانەش درێژە پێدەری ئەو کۆبوونەوانە دەبن.

زاگرۆس گوتیشی، "لە ھەفتەی داھاتوو دەست بە گفتووگۆکردن دەکەین لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجەدا چەند بێت ئەوەش لەسەر گفتووگۆکان دەمینێتەوە کە رێژەکەی چەند دەبێت.

گوتیشی، "ھەوڵدەدرێت ئەمە دواھەمین زنجیرە کۆبوونەوەی نێوان ھەرێم و بەغدا بێت لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و دارشتنی ستراتیژیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی سێ ساڵی داھاتوو.

 

بڵند ئیبراھیم