Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەت: ھەفتەی داھاتوو چەکەکانی گەنمی جوتیاران وەردەگرین و دەست بەدابەش کردنی دەکەین

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کە وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێم خەرج بکات کە زیاتر لە٢٨ملیار دینارە و ھەفتەی داھاتوو دەگات و دەست بە دابەش کردنی دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە کە وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان خەرج بکرێت بۆ ئەمساڵ  کە ھەشت ملیار و٨٥٠ھەزار دینار بۆ ھەولێر و١٣ملیار دینار بۆ سلێمانی و حەفت ملیاریش بۆ دھۆک و ھەفتەی داھاتوو چەکەکان وەردەگرن بۆ ئەوەی بچن پارەکەش وەرگرن و دواتر دەست بەدابەش کردنی دەکرێت بەسەر جوتیارانی ھەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامیل گوتیشی، گە بەپێی بەرنامەیەک چەک بۆ جوتیاران ئامادە کراوە لەکاتی گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە، کە پارەکەش ئامادە بوو بەپێی ریزبەندی پارەکە بەسەر جوتیاران دابەش دەکەین لە ھەموو  پارێزگاکان.

 

بڵند ئیبراھیم