Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە تیرۆرکردنی خێزانە سێ کەسییە کوردەکەی بەغدا بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمیی خۆی بۆ ڕووداوەکە دەستخۆشیش لە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر دەکات کە توانیان بە زووترین کات تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-

وێڕای هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە  لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم  تاوانە بە تووندترین شێوە  ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن. دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

2020/9/16