Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ماڵپەڕی KDP وردەکاریی کوشتنی سێ کوردەکەی بەغدا بڵاو دەکاتەوە

بەغدا-KDP.info- شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار چوونەتە سەر ماڵێکی کورد و سێ ئەندامیان کوشتووە، بەرپرسێکی پارتیش لە بەغدا دەڵێ، کوشتنی ئەو سێ ئەندامەی کورد بۆ پارە بووە و، لە بەغداش و پارێزگاکانی دیکەش کوشتن گەلێک زۆر بووە و ھێزە ئەمنییەکانیش لە بەھاناوەچوونی تاوانەکان بێباکن، چونکە میلیشیان.

ئیسماعیل سایەمیر، کارگێڕی رێکخستنی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار لە یەکێک لە گەڕەکەکانی بەغدا چوونەتە سەر ماڵی کوردێک، کە سێ کەس بوون و دۆخی ئابوورییان زۆر باش بووە و کچەکە پیشەی پزیشک بوو، بۆیە پارەیەکی زۆریان لێ دزیون و ھەر سێ کەسیشیان کوشتووە و دواتر رایان کردووە و ھیچ کەسێک بە ھانایانەوە نەچووە، چونکە کوشتن لە بەغدا زۆر بووە و کەسیش نییە رێگرییان لێ بکات و ھێزە ئەمنییەکانیش حەشدی شەعبین و بێباکن، کە ھەندێک جار دوای سەعاتێک لە تاوانەکە دەگەنە شوێنی رووداوەکە.

سایەمیر گوتیشی، نەک لە بەغدا لە شارێکی دیکەی عێراقیش رۆژانە حاڵەتی کوشتن ھەیە و یەکجار زۆر بووە.

 

بڵند ئیبراھیم