هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەخاتەڕوو.
د. جووتیار عادل، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی ئەیلوولی 2020، ئەنجومەنی وەزیران به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، به رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه دەبات.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم گوتیشی، له (39)یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه تاوتوێ ده‌كرێن:
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی رێره‌وی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به بوودجه و وزه.
- خستنه‌ڕووی پوخته‌ی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020 عێراقی فیدراڵ.
- خستنه‌ڕووی بابه‌تی داڕشتنی بنه‌ما ستراتیژییه‌كانی گشتیی بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵه‌كانی 2021-2023.