Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"سبەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ دەبێتەوە"

ھەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆ ببێتەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتییش دەڵێت، لە کۆبوونەوەی سبەیدا ڕاپۆرتی شارەوانی لەبارەی پێکھێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان پەسەند دەکرێت.

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ئاساییی ژمارە ٨٠ی خۆی بەڕێوە دەبات و تێیدا دەنگ لەسەر ئەنجومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر دەدرێت، کە پێشتر ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کراوە بۆ پەسەندکردن."

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی: "ئەنجومەنی شارەوانیی ھەولێر لە ٢١ ئەندام پێک ھاتووە و سەرۆکی شارەوانی، سەرۆکی ئەنجومەن و فەرمانگە پەیوەندارەکانیش تێیدا ئەندامن."

کەنعان خەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "دانان و پێکھێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان خواستی ئێمەیش بووە وەک ئەنجومەنی پارێزگا، چونکە شەش ساڵە ئێمە داوای پێکھێنانی ئەنجومەنی شارەوانییەکان دەکەین و پێمان وایە پێکھێنانی ئەو ئەنجومەنانە سوودی زۆری دەبێت بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری ھاووڵاتییان و بەڕێوەبردنی شارەوانییەکان."

قائید میرۆ