Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەت رێنمایی لەبارەی دەستپێكردنی خوێندن بڵاو دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- بەپێی دوو راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بە دەستپێكردنی پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە حكوومی و ناحكوومی و گوندەكان، دەوامی قوتابخانەكان لە سەرجەم ئەو قوتابخانانەی حكوومی و ناحكوومین و لە گوندەكانیش، لە ١٠/١٠ی ئەماڵ دەست پێدەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا، كە كۆپییەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، ئاماژە بەوە دراوە، دەوامی قوتابخانە حكوومی و ناحكوومییەكان لە ١٠/١٠ دەست پێدەكات بەپێی رێنمایی تەندروستی، كە پێویستە نێوان قوتابیان لە مەتر و نیوێك كەمتر نەبێت و دەستەی كارگێڕیی قوتابخانە و قوتابیان ماسك ببەستن و بۆ وتنەوەی وانەكان سوود لە مامۆستایانی بازنەی یەكەم و دووەم وەربگرن، هەروەها ھەفتەی یەكەم بۆ چۆنیەتیی خۆپارێزی و ھۆشیاریی تەندروستی دەبێت و گرنگی پێدەرێت و قوتابیانی قۆناغی دووەم پێویستیان بە پاڵپشتیی زیاتر ھەیە لە پەروەردە و فێربوون بە ھۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەبەر داخستنی قوتابخانەكان بەشێك لەوانەكان نەخوێندراون  و پێداویستیی پزیشكی و پاككەرەوە و گەرمیپێو بۆ ئەو قوتابخانە دابین دەكرێت و نابێت لەناو قوتابخانە گردبوونەوە و كۆڕ و سیمینار دروست بكرێت و پێویستە ھاتوچۆی قوتابیانیش بە جۆرێك رێك بخرێت، بەركەوتن دروست نەبێت.

لەبارەی دەوامی قوتابخانەكانی گوندەكانیشەوە، وەزارەتی پەروەردەی ئاشكرای كردووە، دەوامی قوتابیانی پۆلی ١٢ لە ٢٧ی ئەم مانگە دەست پێدەكات و ئەوانەی پۆلەكانی دیكە لە ١٠/١٠پرۆسەی خوێندن دەست پێدەكات، بەپێی ئەو رێنماییانەی خوارەوە، كە ئەگەر ئەو گوندە ھێڵی ئینتەرنێتی نەبێت و ئەگەر رووبەری قوتابخانەكان شیاو بوون و توانرا لەناو قوتابخانەكان دابەشكردنی قوتابیان بەپێی رێنمایی تەندروستی بێت، كە لە مەتر و نیوێك كەمتر نەبێت و پێویستە ئەو فەرمانە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی پارێزگا و ئیدارەكان تا ٣ی مانگی داھاتوو ئاماری ورد بۆ وەزارەت بنێرن لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو فەرمانە.

 

بڵند ئیبراھیم