د.محمدخدرمولود
رۆژی چوارشه‌ممه 2-9-2020، رۆژی سه‌ردانی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا بۆ عێراق به رۆژی هه‌ولێرو پاریس داده‌نرێت له به‌غدا.
له‌به‌غدا ئه‌و رۆژه سه‌رۆك ماكرۆن، به به‌رچاوی تاران و ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شق، به به‌رچاوی ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانه‌وه به ئاماده‌یی و شه‌كاوه‌یی ئالای كوردستانه‌وه، دووجار له‌گه‌ڵ دۆستی دێرینی خۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه.
ئه‌وه‌یان كه له دیمه‌نه هه‌رە به‌رچاوه‌كانی رۆژه‌ڤی میدیاكانی ناوخۆ و جیهانی بوون. له باگڕاوندی كۆبوونه‌وه‌كاندا، هه‌رچییه‌ك باسكرابێ به‌تایبه‌تیش له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا كه واده‌ی كاژێرێكی خه‌یاندووه و دیداری تایبه‌تی بووه. له كاتێكدا كاتی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك ماكرۆن دوای به‌یروت له عێراق دیاریكراوبوو، ته‌رخانكردنی پشكی شێری كاته‌كه‌ی بۆ نێچیرڤان بارزانی به ئاڵای كوردستانه‌وه له مانایێك زیاتر ده‌گه‌ینێ، زۆربه‌ی ماناكانیش له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه‌وا فه‌ره‌نسا له پشتگیری و پشتیوانی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی هه‌ولێردا به‌رده‌وامه و خودی ئه‌م گوته‌یه‌ی خۆشی كه ده‌ڵێ:
فه‌ره‌نسا و كوردستانی عێراق له رێگای په‌یوه‌ندی مێژووییه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون و جه‌نگی هاوبه‌شی شه‌ری دژی داعش ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ی پته‌وتر كرد.
فه‌ره‌نسا وه‌ك چۆن له ساته ته‌نگەتاو و قه‌یرانه‌كاندا پشتیوان بووه، ئێستایش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی 2-9-2020 سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له به‌غداوه، نه‌ك هه‌ر به به‌غداییه‌كان ده‌ڵێت، به‌ڵكو به تاران و ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌ڵێ: پاریس، هه‌میشه پشتیوانی هه‌ولێره.
ئاخر دۆستایه‌تی و ئاشنایه‌تی وڵاتی فه‌ره‌نسای مه‌ڵبه‌ندی شۆرش و ئازادی ورۆشنبیری و هزرو یاسا و جوانی و ئه‌فراندنی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری، له‌گه‌ڵ گه‌لی كوردستان و شۆرشه نیشتیمانییه ئازادیخوازییه‌كه‌ی دا، بۆ سه‌ره‌تاكانی شۆرشی ئه‌یلول و هزری ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی دیموكراتیانه و رزگاریخوازیانه‌ی مسته‌فا بارزانی رابه‌ر و باوكی كورد و پزیشك و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نساییه دۆسته‌كانی شۆرش و بارزانی ده‌گه‌رێته‌وه. ئه‌وسا ئه‌وان له نزیكه‌وه په‌یامی راسته‌قینه‌ی شۆرش و به‌رخودانی كوردستانیان ده‌گه‌یانده ناوه‌نده سیاسیی و كاریگه‌ره‌كانی فه‌ره‌نسا. هه‌مدیس ئاشنایه‌تی فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌ناڵ و ناوه‌ندانه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه كه رۆشنبیران و قوتابیان و كه‌سایه‌تییه نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان له پاریس له كۆتایی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌ره‌و سه‌رەوه له‌وێ بنیاتیان نابوو.
ئه‌م دۆستایه‌تی و به‌ده‌نگه‌وه هاتنه‌ی پاریس بۆ پرسی كورد دوای شۆرشی ئه‌یلولیش هه‌ر به‌رده‌وام بوو.
له سه‌رده‌م و قۆناغه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفالدا، له دوای ڕاپه‌ڕین و پرۆسه‌ی یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992 و سه‌رده‌می سه‌رۆك دانیاڵ میته‌ران و خاتوونه‌كه‌ی خاتوو دانیاڵ كه به دایكی كورد ناوزه‌دكرا، تا شه‌ری رێكخراوه‌یی تیرۆرستانی داعش و پشتیوانی فه‌ره‌نسییه‌كان له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ردانی مێژوویی و بوێرانه‌ی فرانسوا هۆلاند سه‌رۆك كۆماری پێشوو بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ شان به‌شانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و پێشمه‌رگه قاره‌مانه ته‌لیسم شكێنه‌كانی داعش و پاشان سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ كوردستان وهه‌ولێر شایه‌تی ئه‌و راستییه‌ن.
ئه‌ی له دوای 16 ی ئۆكتۆبه‌ر و جه‌نگی قاره‌مانانه‌ی پردێ و سحێلا.. ؟ هه‌ر سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن نه‌بوو بوێر و ئازایانه به به‌رچاوی دونیای ویژدان تۆپیوو له به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و پرس و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیدا به به‌رچاوی ئه‌وسای به‌غدای عه‌بادی تێكشكاو له پردێ و سحێلادا، به‌ربه‌رچاوی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ی دراوسێیانی موسلمان به پێشوازیكردنی شاهانه‌ی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌وسای حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌ندازیاری دیبلۆماسی كوردستان، فه‌ره‌نسا گه‌مارۆی سیاسی و دبلۆماسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا تێك‌شكاند ..؟ به‌ڵێ، ئه‌و رۆژه سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێ له ته‌ك نێجیرڤان بارزانی، به ئاڵای كوردستان و فه‌ره‌نساو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌جیهانی راگه‌یاند:
هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر، ته‌نیا نین. ئه‌و رۆژه 2-9-2020 گه‌ر سه‌رۆك ماكرۆن له به‌غدا په‌یامی زه‌به‌لاحی ئابووری و بازرگانی فه‌ره‌نسای له بواری وزه و گواستنه‌وه به به‌غداییه‌كان راگه‌یاندبێ، ئه‌وا هه‌ر ئه‌و رۆژه، چوارشه‌ممه 2-9-2020 هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر، شاندی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره به‌رێزه‌كه‌ی شێخ جه‌عفه‌رمسته‌فا و مسته‌فای سه‌ید قادر، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، به‌نوێنه‌راتی گه‌لی كوردستان، له به‌غدای سه‌رده‌می د.به‌رهه‌م و مسته‌فا كازمیدا، مه‌زن و یه‌كگرتوو، خاوه‌ن پێگه‌و شان وشه‌وكه‌تی كوردستانییانه بوون.
ئه‌وه ئه‌و دیمه‌نه مه‌زنه جوانه یه‌كگرتووه كوردستانییه بوو، نێجیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه پێشانی هه‌موو جیهانی دا به تاران و ئه‌نقه‌ره‌وه‌ش.
بۆ ئه‌و پرس و بابه‌ته دیار و نادیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه یه‌ك كاژێره‌كه‌ی نێوان ماكرۆن و نێچیرڤان بارزانیش باسكراون، بابه‌ته‌كان هه‌ر ده‌رژێنه خانه‌ی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسییانه‌ی پاریس هه‌ولێر و ئاسۆكه‌یشی په‌یوه‌ندی و پشتیوانی پته‌وترو توندوتۆڵترو به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری لێ ده‌خوێندرێته‌وه.