ئاری نانەکەلی*
بەشی یەکەم
ڕووخانى میرنشینه كوردییه‌كان له نیوه‌ى دووه‌مى سه‌ده‌ى نۆزدەهە‌م و پێشێلكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى چاڵدێران له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى عوسمانى، وێڕاى خاڵه نه‌رێنییه‌كانى، خاڵى وه‌رچه‌رخان بوو له مێژووى نوێى كوردستان، دواى ئه‌وه‌ى بووه فاكته‌رێك بۆ گه‌شه‌كردنى هزرى ناسیۆنالیزمى كوردى.
شۆڕشه‌كه‌ى شێخ عوبیدوڵڵاى نه‌هرى له‌ساڵى 1880، كارى له‌سه‌ر چه‌سپاندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و دامه‌زراندنى قه‌واره‌یه‌كى كوردیى سه‌ربه‌خۆكرد، وێراى گواستنه‌وه‌ى رێبه‌رایه‌تى بزاوته ئازادیخوازه كوردییه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى میره‌كان بۆ شێخ و مه‌لاكان دواتر بۆ حزب و كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان. هه‌موو ئه‌مانه له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م بوونه هۆكارێك بۆ گه‌شه‌كردنى هزرى نه‌ته‌وه‌یى له‌لاى گه‌لى كورد‌و له ئه‌نجامدا وێڕاى ده‌رچوونى یه‌كه‌م ڕۆژنامه له‌ساڵى 1898ز له قاهیره به زمانى كوردى له‌سه‌ر ده‌ستى میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان به‌ناوى ڕۆژنامه‌ى (كوردستان)، چه‌ندان كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوى سیاسیى كوردیش دروست بوون و داخوازى دیموكراسییه‌ت و فه‌راهه‌مبوونى ئازادییان ده‌كرد. به‌جۆرێك له قۆناغى پێش ده‌ستپێكردنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى، چاڵاكى ناسیۆنالیزمى كوردى له ڕووى ئایدۆلۆژى و سیاسییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادى كرد، ئه‌مه‌ش وه‌ڵامێكى سروشتى بوو بۆ ئه‌و سیاسه‌ته توند‌و تیژه فه‌رمییه‌ى كه تا ده‌هات به‌هێزتر ده‌بوو له‌ناو نێوه‌نده‌كانى ده‌سه‌ڵات، له‌و وڵاتانه‌ى كه كوردیان به‌سه‌ر دابه‌ش كرابوو، ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌م چینێكى بورجوازى له كوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌دات و په‌یدا ده‌بێت، كه بریتى بوون له بورژوازییه گه‌وره‌و پاشماوه‌ى لێكه‌وتووى میرانى مێژوویى، رێبه‌رانى تازه، كه په‌ى به بێهووده‌یى ئه‌م شۆڕشانه و زه‌رووره‌تى ڕێكخستنى كورد ده‌به‌ن. له‌ساڵى 1908دا یه‌كه‌مین ڕێكخراوى سیاسى كوردى داده‌مه‌زرێنن به‌ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى ته‌عالى و ته‌ره‌قى كوردستان) و دواتریش (كۆمه‌ڵه‌ى مه‌عاریفى كوردى) داده‌مه‌زرێنن و ده‌ست ده‌كه‌ن به دروستكردنى قوتابخانه‌ى كوردى و یه‌كه‌م قوتابخانه‌شیان له گه‌ڕه‌كى (چنبرلى تاش) له ئه‌سته‌مبۆڵ كرده‌وه. له پاییز‌ى ساڵى 1908 ئه‌مین عالى به‌درخان گۆڤارى (ته‌عاون ته‌ره‌قى كورد)ى بڵاوكرده‌وه. ساڵى 1912 كۆمه‌ڵێك له قوتابیانى كورد له باكوورى كوردستان وه‌ك: (عومه‌ر جه‌میل پاشا، قه‌درى جه‌میل پاشا، مه‌حمود سه‌لیم، عه‌بدولكه‌ریم)، (كۆمه‌ڵه‌ى هیوا) یان دامه‌زراند، كه دواى تێپه‌ڕبوونى ساڵێك گۆڤارى (هه‌تاوى كورد) یان ده‌ركرد. هه‌روه‌ها بنكه‌یه‌كى تر دروست بوو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هزرى كورد له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى جیهانبینى)و دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى (عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخان) بوو. به‌ڵام جوولانه‌وه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان لاوازتر ده‌ركه‌وتن به‌راورد به جوولانه‌وه هزرى و سیاسییه‌كانى به‌شى باكوورى كوردستان، هه‌ربۆیه له نیوه‌ى دووه‌مى ساڵى 1913 كۆمه‌ڵه‌یه‌كى تر دروستبوو به‌ناوى (كۆمه‌ڵه‌ى كوردستان) كه كارى بۆ پڕ چه‌ك كردنى خێڵه كوردییه‌كان ده‌كرد.
له‌لایه‌كى دیكه له باشوورى كوردستان، شێخ عه‌بدولسه‌لامى بارزانى له‌ساڵى 1914 له په‌رچه‌كردارى سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد ڕاپه‌ڕى و له ئه‌نجامدا شێخ عه‌بدولسه‌لام هه‌مان ساڵ له موسڵ له‌سێداره‌درا و، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌شى سه‌ركوت كرا. ئه‌و هه‌وڵانه‌ى له‌پێناو دروستبوونى قه‌واره‌یه‌كى كوردى سه‌ربه‌خۆ ده‌دران له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆتایى هاتنى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهانى و ده‌ستبه‌رداربوونى وڵاتانى هاوپه‌یمانى سه‌ركه‌وتوو له جه‌نگه‌كه به‌تایبه‌تیش به‌ریتانیا له پارێزگاریكردن له یه‌كێتى خاكى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى هه‌نگاویان به‌ره‌و به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى كوردى باشوورى كوردستان هاوێشت، به‌دیاریكراویش دواى ڕاگه‌یاندنى 14 به‌نده‌كه‌ى سه‌رۆك (ولسن)ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به فه‌راهه‌مكردن و پاڵپشتیكردنى هاوپه‌یمانان له‌و نه‌ته‌وانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونى ده‌وڵه‌تى عوسمانى دابوون. ئه‌گه‌ر شاندى كوردى كه به‌سه‌رۆكایه‌تى (شه‌ریف پاشا) له كۆنگره‌ى پاریس له‌ساڵى 1919 نه‌یتوانى مافه‌كانى كورد ده‌سته‌به‌ربكات، به‌ڵام ساڵى 1920 ساڵى وه‌رچه‌رخان بوو بۆ گه‌لى كورد، دواى ئه‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى (سیڤه‌ر) له نێوان وڵاته هاوپه‌یمانه سه‌ركه‌وتووه‌كان له جه‌نگ و ده‌وڵه‌تى عوسمانى، له سێ بڕگه‌دا ئاماژه‌یه‌كى ڕوونى چه‌سپاند له‌سه‌ر بڕیارى مافى چاره‌ى خۆنووسین بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد له باشوورى كوردستان. دواتر ڕووداوه سیاسییه‌كانى له ده‌وڵه‌تى عوسمانى هاتنه پێشه‌وه به‌هۆى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كه‌مالییه‌كان و پرسى موسڵ له نێوان به‌ریتانیا و توركیا، جارێكى تر كێشه‌ى كورد و ئامانجه‌كانى له كۆنگره‌ى لۆزان له‌ساڵى 1923ز، به هه‌ڵپه‌سێردراوى هێشته‌وه. تاوه‌كو ئه‌و ڕۆژه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جیهانى(1939-1945) هه‌ڵگیرسا و به‌شێك له خاكى ئێران كه‌وته ژێر چنگى یه‌كێتى سۆڤێت، ئه‌میش له‌پێناو به‌دیهێنانى چه‌ند ئامانجێكى سیاسى، له ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ پشتیوانى له دروستبوونى قه‌واره‌یه‌كى كوردیى سه‌ربه‌خۆ كرد.
به دروستبوونى كۆمارى كوردستان، گه‌لى كورد گه‌یشته به‌شێك له ئامانجه‌كانى، به‌ڵام مه‌رامه سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى وڵاته زلهێزه‌كانى جیهان و سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگى سارد له نێوان یه‌كێتى سۆڤێت و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، رێگر بوون له‌به‌رده‌م به‌رده‌وامبوونى
*کارگیرێ لقی دوو