ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، شارەوانی ھەولێر لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاووئاوەڕۆ درووست دەکات.
کوردۆ شابان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر، لە چەند شوێنێکی شارەکە دەستیانکردووە بە درووستکردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەک و شەقامە سەرەکییەکان، وەک درووستکردنی ئاوەڕۆی ھەردوو گەڕەکی گەورەی رۆشنبیری و فەرمانبەران".
گوتەبێژی وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "درووستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە سیمی خاتوناواوە و درووستکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە نزیک کۆگاکانی شەقامی سەرەکی ھەولێر-گوێڕ دەستیان پێکردووە، بە تەواوبوونی ئەو پڕۆژانەش کێشەی ئاوەڕۆ لەو شوێنانە کۆتاییان دێت.
ڕوونیشی کردەوە، لەئێستادا تیمەکانی سەر بە سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتییە شارەوانییەکان، وێڕای نۆژەنکردنەوەی شەقام و خزمەتگوزارییە جۆراوجۆرەکان، دەستی کردووە بە درووستکردن و جێبەجێکردن و درووستکردنی چەندین پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە گەڕەک و شوێنە جیاوازەکانی سنووری شارەوانی ھەولێر، لە ڕۆژانی داھاتووشدا کارەکانیان بەردەوام دەبێت و بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی سەر شەقامی سەرەکی ھەولێرـ گوێڕ و هەردوو گەڕەکی رۆشنبیری و فەرمانبەرانیش چارەسەر دەکرێن.
بڵند ئیبراھیم