Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی دوازدەی ئامادەیی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەکات

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٢ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) بۆ ساڵی ٢٠١٩-٢٠٢٠ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون.

ئەمەش لیستی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان:

١- ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی – كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٢- له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود – هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٣- حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید - هه‌ولێر – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٤- ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر – دهۆك – زانستی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٠٠ تێكڕا: ١٠٠

٥- سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٦- ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی – سلێمانی – وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٩٠ تێكڕا: ٩٨.٥٧

٧- مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل – سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: ٨٧٤ تێكڕا: ٩٧.١١

٨- حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان – هه‌ولێر – ئاماده‌یی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: ٨٢٧ تێكڕا: ٩١.٨٩

٩- زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: ٧٦٠ تێكڕا: ٩٥

١٠- میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح – سلێمانی - ئاماده‌یی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: ٧٥٠ تێكڕا: ٩٣.٧٥

١١- له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان – سلێمانی - ئاماده‌یی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: ٦٢٩ تێكڕا: ٨٩.٨٦