Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

"بە گوژمەی 76 ملیار دینار ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری لە دھۆک تەواو بوون"

دھۆک- KDP.info - بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەێنێت، سەڕەرای بەردەوامیی قەیرانی دارایی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە تەواوی شار و شاۆچکەکان، بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری بەردەوامە. دەشڵێت، ئەولیەتی سەرەکی بۆ ئەو پرۆژانە ئەوەیە، کە خواستی ھاووڵاتیانی لەسەر ھەیە، وەکو ئاو و ئاوەڕۆ و دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردن فراوانكردنی ڕووبەری سەوزایی و خاوێنکردنەوەی ژینگە.''

کوردۆ شابان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆک بۆ ساڵی 2019 ژمارەیەکی زۆری پرۆژەکان جێبەجێ کراون، بەشێکی تریش ئێستا لە قۆناغی كارکردندان، بە گوژمەی 76 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەکان تەرخان کراون، کاری سەرەکیش لە پرۆژەکان ئەوەیە، کە ڕاستەوخۆ بۆ ھانیشتمانیان پێویستن.''

کوردۆ ئەوەیشی ڕاگەیاند: "ئێستا پاکێجی پێنج پرۆژە لە قۆناغی جێبەجێكردندان بە گوژمەی ٧٤ ملیار دینار لەسەر بودجەی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەت، كە كۆمپانیایەك جێبەجێ دەکات، ڕێژەی تەواوبوونی دوو پرۆژە کۆتایییان ھاتووە و دووی دیکەش بە ڕێژەی 85% و 11% جێبەجێ كراون."

 

ناوبراو دەشڵێت: "نزیکەی 45 پرۆژەی جۆراوجۆر لەسەر بودجەی 17%ی شارەوانییەكان جێبەجێ دەکرێن، پرۆژەیەکی تریش بە گوژمەی 65 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی ڕێكخراوی  GIZئەلمانی ئەنجام دەدرێت."

جەختی لەوەش کردەوە: ''لە پارێزگای دھۆک بە داهاتی شارەوانیی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ئەندازەی پاركەكان، 7 پرۆژەی تر بە گوژمەی 809 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێن و 29 پرۆژەی دیكەش لەسەر پێشینەی بەردەوام بە كۆی گوژمەی ٥٦٥ ملیۆن دینار ئەنجام دراون."

گوتیشی : "بڕی 14،943 تۆن قیڕی بەرھەمھاتوو لەلایەن كارگەی قیڕەوە كە بۆ پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیڕتاوكردن لە سنووری شارەوانیی پارێزگای دھۆک بەکار ھێنراوە، ھاوکات گرینگیی تایبەت بە ڕێژەی سەوازیی دراوە لە پارێزگاکەدا، ئێستا ڕێژەی سەوزایی گەیشتووەتە ١٣%.''

سیروان سابیر