Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پارتی سەرەخۆشی لە ھەمزە سلێمان ئاغاو، خانەوادەی قادر کەریم گەبەیی دەکات


بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر کەریم گەبەیی

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول خوالێخۆشبوو (قادر کەریم گەبەیی).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و كەسوكار و ھەڤاڵ و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٩ـی٨ـی٢٠٢٠

ھەڤاڵی بەڕێز ھەمزە سلێمان ئاغا

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان خاتوو (نەجیبە خان)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و سەرجەم كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان