ھەڤاڵی بەڕێز عومەر محەمەد ئەشکەنەیی
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو (حاجی محەمەد ئەشکەنەیی)باوکی بەڕێزتانمان، پێگەیشت.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە بەڕێزەکەتان و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی باوکی کۆچکردویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات..
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٧ـی٨ـی٢٠٢٠