Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی كەسایەتی نیشتیمانپەروەر(جەلیل گادانی)

بەڕێزان خانەوادەی تێكۆشەرو نیشتیمانپەروەر(جەلیل گادانی)

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر(جەلیل گادانی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و بەڕێزەکەتان و كەس وكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(جەلیل گادانی) تێكۆشەرێكی شۆڕشگێر و ماندوونەناسی قاڵبووی نێو خەباتی سیاسی و نەتەوەیی و نیشتیمانی بوو و، وەك تێكۆشەرێكی دێرین و خاكیی لە مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەكەمان ناسرابوو، هەروەها جێپەنجەی لەبواری رۆشنبیریی و مێژوو  و زمان و ئەدەبیاتی كوردی و وەڕگێڕانیش دیار بوو و، خاوەنی چەندەها كتێب و بەرهەمی بەپێز بوو.

 لەدەستدانی ئەو تێكۆشەرە مایەی زیانێكی گەورەیە، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆست و ئازیزانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەکەیی و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

 دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیکە بە دوور بن و جێگای كۆچكردوویش بەهەشتی بەرین بێت...

 

انا للە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

٦ـی٨ـی٢٠٢٠