Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وه‌زیری په‌روه‌رده‌، باس لە ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

ھەولێر-KDP.info- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی ساڵی (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندێكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌.

د.ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشەممە له‌میانه‌ی پرێس كۆنفڕانسێكدا له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندن، دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تمان هه‌بوو و ئاماژه‌مان به‌ چه‌ند خاڵێ كردوووه‌، وه‌زاره‌ت خەریکی دوایین خاڵەکانی بەرنامەیەکە كه‌ ده‌یه‌وێت پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بكات، کە ئەویش تایبەتە به‌ چۆنیەتیی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی (2020 ـ 2021)".

وەزیری پەروەردە ڕوونیشی كرده‌وه‌: "ساڵی خوێندنی (2020ـ2021) به‌ هه‌مان شێوه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ (2019ـ2020)، ڕه‌هه‌ندیكی تێدایه‌، كه‌ ئه‌ویش ڕه‌هه‌ندی ته‌ندروستییه‌ و پێویستمان به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندروستییه‌، هه‌روه‌ها پێویستیشمان به‌ ڕاوێژ و ڕا وه‌رگرتن و فه‌رمان ده‌رپێكردن ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ ته‌رح ده‌كرێته‌ سه‌ر یه‌كێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران".

د. ئالان حەمە سەعید گوتیشی: "له‌گه‌ڵ د.ئارام قادر وەزیری خوێندی باڵا و توێژینەوەی زانستی هه‌ردوو لامان ڕێکكه‌وتنمان وایه‌ كه‌ پێشتر وه‌كوو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ین و دواتر له‌ یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران باس له‌ چۆنیەتیی و ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خویندنی (2020ـ 2021) بكه‌ین".