Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

گروپی دۆستایەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا و پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) لە وێبینارێکی هاوبەش دا

ھەولێر-KDP.info- دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی لەندەنی (پ.د.ک) ڤیدیۆ کۆنفرانسێک / وێبینارێکی گرنگیان بۆ شێکردنەوەوی دوا پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان سازكرد.

دێسکی ئەورووپای پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرپرسی لێژنەی ناوچەی لەندەنی (پ.د.ک) ڤیدیۆ کۆنفرانسێک / وێبینارێکی گرنگیان بۆ شێکردنەوەوی دوا پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، دیالۆگی لێکگەیشتنی  هەرێم  لەگەڵ عێراقی فیدراڵ و ئەنجامی دیالۆگی سیاسی و هاوکاری نێوان هەردوولا، دۆخی  ئەمنی و نا سەقامگیری لە ناوچە سنوورییەکان دوای هێڕش و ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازی تورکیا و ئێران  بۆ سەر هەرێمی کوردستان  بە بەهانەی بوونی هێزەکانی پەکەکە لە نزیک سنوورەکانی هەردوو وڵات و کاریگەرییەکانی هێرشەکان و زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیلی گوندنشێن و سوتاندن و وێرانکردنی گوندەکان و سوتاندنی ژینگەیەکی فراوان بە درێژایی سنووری هەردوو وڵات لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا، هەروا تاوتوێکردنی  دۆخی ئاسایش و سەقامگیری، ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکان و سیاسەتی ناوخۆیی  (پ.د.ک) لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و هاوبەشەکانی لە ئیدارەدانی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستانی، هەڵسەنگاندنی فراوانبوونی هێڕش و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، هەنگاوەکانی چاکسازی، هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڤید – ١٩ و کاریگەرییەکانی لەسەر پەکخستنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لەسەر ئابووری، تەندرووستی، پەروەوردە، بازرگانی چەندین تەوەری گرنگی تری جێی بایەخی نێوان هەردوو لا لە پەرسپەکتیڤی پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە لەسەر دۆخی ئێستا و ئایندەی هەرێمی کوردستان ساز کرد لە نێوان هوشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) و ڕۆبەرت هاڵفن، وەزیری پێشوو و پەرلەمانتەر و سەرۆکی گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتە سیاسییەکانی وڵاتی شاهانەی بریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا کە بە:                                                                                                     

APPG (The All Party Parliamentary Groupp on Kurdistan Region ) ناسراون  و گاری کێنت، سکرتێری گرووپەکە و سەرۆکی پێشووی ئەم گرووپە و پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی بریتانیا کە لە دۆستانی گەلی کوردن و بۆ ماوەی چەندین ساڵ بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە سەردانی هەرێمیان کردووە و چاودێری دۆخی سیاسی و سەقامگیری هەرێمی کوردستانیان کردووە و بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری بۆ کوردستان  لە پەرلەمانی بریتانیا دا تێکۆشانێکی شایستەیان ئەنجامداوە، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانس / وێبینار بۆ ئاشنابووونیان بە سیاسەت و ستراتیژی (پ.د.ک) و دۆخی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.                                                       

لە دەستپێک دا بۆ ماوەی (١٠ ) خوڵەک بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)  شێکردنەوەیەکی سیاسی لەسەر دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی ئێستای هەرێمی کوردستان و دیدگای پارتی لەسەر دۆخی  سیاسی، ئەمنی، سەقامگیری و گرفت و ناکۆکییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەکە خستە ڕوو و بە تایبەتیش سوپاس و ستاییشی هەوڵ و تێکۆشانی گرووپی دۆستایەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی بریتانیا و پشتگیری و هاوکارییەکانی بەردەوامی وڵاتی شاهانەی بریتانیا و حکوومەتی ئەم وڵاتە و دامەزراوەکانی سیاسی، سەربازی، مرۆیی و بازرگانی و... بەریتانی کرد لە پشتگیریکردنی دامەزراوەکانی دیمۆکراسی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هەر لەسەردەمی شەڕی تێکشکاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کوردستان و لە قۆناغی پۆست داعش  کە ئەم هاوکاری و پشتگیری و پەیوەندییە بەهێزانەی وڵاتی شاهانە بریتانیا بۆ هەرێمی کوردستان  لە هەموو بوارەکان دا فراوانتر بووە و گەشەی پێدراوە مایەی ڕێز و پێزانینی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.                

لە وێبینارەکە دا چەندین پرسیار لەسەر تەوەری گفتۆگۆکان لەلایەن سەرۆک و سکرتێری گرووپی پەرلەمانتارانی هەموو پارتە سیاسییەکانی بریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دا ئاراستەی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) کران و هەردوولا بە تێر و تەسەڵی ئالۆگۆڕی بیرۆڕایان کرد و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) وێڕای شیکردنەوەی دۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەکە و نیگەرانیەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر دواکەوتنی ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا و جێبەجینەکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بنەڕەتی عێراقی فیدراڵ دا و  پشتگوێخستنی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجە و موچە کە بە هۆی دۆخی کۆڤید -١٩ کاریگەرییەکی زۆری هەبووە بەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان . دۆخی گوندنشینەکان و خەڵکی سڤیل بە درێژایی سنوور لەگەڵ هەردوو وڵات دا و لە لایەکی تریشەوە  بەردەوامی هێڕش و ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازی وڵاتانی تورکیا و ئێران لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان بە بەهانەی ڕاوەدونانی هێزەکانی پەکەکە لەسەر سنوورەکان، ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەی خستووەتە بەردەم مەترسی جدییەوە و لە ناوچەکانی کوردستانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە هۆی بۆشایی ئەمنییەوە و سەرهەڵدانی توندوتیژی و هێرش و مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە هێزە ئەمنیەکانی عێراقی فیدراڵ بە بێ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانای دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە دا نیە، بەردەوام خەڵکی سڤیلی کورد و پێکهاتەکانی تری ئیتنی و نەتەوەیی و بەتایبەتی کوردانی ئێزدی و کریستیانەکان و پێکهاتەکانی تر دەکەونە بەر هێڕش و مەترسی  تیرۆریستانی داعش . هێشتا نزیکەی ملیۆنێک و نیو لە ئاوارەکانی ناوچەکانی تری عێراق کە  بە هۆی نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری و خزمەترگوزاری و پشتگوێخستنی ئاوەدانکردنەوەی  ناوچەکانیان  بە هۆی شەڕی داعشەوە وەک پەناگەیەکی ئارام لە کوردستان دەژین و نایانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی پێشووی خۆیان کە  بە هۆی قەیرانی دارایی و دۆخی  مەترسیداری کۆڤید -١٩ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام پێویستی بە پشتیوانی و هاوکاری مرۆیی و نێودەوڵەتییە. هەروا گرنگە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بریتانیا و یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان گوشار بخەنە سەر حکوومەتی بەغدا بۆ ئەوەی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستەبەر بکات بۆ ئەوەی لەگەڵ حکوومەتی هەرێم لەسەر کێشە دەستووری و سیاسی و داراییەکان دا بگاتە ئەنجام. سەرۆکی گرووپی سەرجەم پارتە سیاسییەکانی پەرلەمانی بریتانیا کە بە تایبەتی پارتەکانی ( پارێزگاران، کار، لێبراڵ دیمۆکراتەکان ) لە پەرلەمانی بریتانیا کاریگەری و ڕؤلی گرنگ دەبینن لە پەرلەمان دا و لە نزیکەوە لە رێگەی گرووپی (ئەی.پی.پی.جی) چاودێری هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دەکەن و پەیوەندییەکی بەهێزیان لەگەل دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و پەرلەمان و لە نێویاندا لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)  و دیاسپۆرای کوردستانی لە بەریتانیا هەیە و بەردەوامیش شاندەکانیان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و لە مانگی جوڵای ٢٠٢٠ دا لە چەندین وێبینار دا لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان و لە دووا  ڤیدیۆ کۆنفرانسیان دا لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)  ئەنجامیان داوە  داوایان کرد کە لەسەر دووا پێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان، ئۆپەراسیۆنەکانی سەربازی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاک و خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لەسەر هێڕش و مەترسییەکان و سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی و چاڵاکییەکانی تیرۆریستی ڕێکخراوی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتێکی تایبەت ئامادە بکرێت تاوەکو گرووپەکەیان بتوانن لە پەرلەمانی بریتانیا بخەنە ڕوو و هەوڵی بەدەستهێنانی زۆرترین پشتگیری و هاوکاری بۆ هەرێمی کوردستان دیمۆکراسی و پێکەوەژیان و ئاسایش و سەقامگیری لە کوردستان  دەستەبەر بکەن و لە ڕێگەی هەوڵەکانیان لە  پەرلەمان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی شاهانەی بریتانیا.