Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

هەولێر-KDP.info- دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی حەڤدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزبایی لە نووسەران و خوێنەرانی رۆژنامەكە دەكات. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە: 

بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و كارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی حەڤدەهەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی ئازیزی رۆژنامەكەتان دەكەین، جێدەستی رۆژنامەكەتان لە كاروانی رۆژنامەگەریی كوردیدا دیارە، بۆیە مایەی ستایش و دەستخۆشین.

رۆژنامەی (ئەڤرۆ) لەو تەمەنی دەرچوونیدا خاوەن تایبەتمەندیی خۆی بووە، لەو بوارەش خزمەتێكی زۆری بە لایەنی رۆژنامەگەریی و رۆشنبیریی كردووە، هەروەها بەدەنگ كێشە و داخوازیەكانی خەڵك هاتووە لەو دەڤەرەدا و لە سەر رووپەڕی لاپەڕەكانی رۆژنامەكەدا رەنگی داوەتەوە.

خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوو هەمان رۆڵی گرنگی خۆتان ببینن بەتایبەتی لەو بارودۆخە ناهەموارەی قەیرانی تەندروستی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان بۆ خۆپاراستن و پابەند بوونیان بە رێنماییە تەندروستیەكان.

دووبارە لەو یادەدا پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی رۆژنامەی (ئەڤڕۆ) دووپات دەكەینەوە، هیواخوازین هەردەم لە پێشكەوتن دابن..

 

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان