Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد

هەولێر-KDP.ifo- وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كۆمەڵێك بڕیاری نوێی دەركرد، بەپێی بڕیارەكان ڕێ دەدرێت بەهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن بەمەرجێك 40 ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕی بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی ئەو بڕیارانەی وەزیری ناوخۆ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەریكردووە، تێدا هاتووە بە چەند مەرجێك رێ بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەدرێت بۆ هەرێمی كوردستان بگوازرێتەوە.

هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری داراییە، ڕوون كراوەتەوە، دەبێ ئۆتۆمبێلەكە بەلایەنی كەم دوو ئێڕباكی هەبێت و سیستمی  ABSـی هەبێت، هەروەها ئۆتۆمبێلی كلاسیك دەبێت 40 ساڵ بەسەر دروستكردنی تێپەڕ بووبێت و دوای تۆماركردنیشی هیچ كڕین و فرۆشتنێكی پێوە نەكرێت.

لە بڕیارەكاندا هاتووە، هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزیری داراییە و كار بەهیچ بڕیارێكی تر ناكرێت، هەروەها پشكنینی ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكان بە 25 هەزار دینارە و لە شوێنی دڵنیابوونەوەش 25 هەزار دینارە، سەرپێچی كۆمپانیای هاوردە لە پێنج ملیۆن دەست پێ‌ دەكات و بۆ هەر جارێك دەبێ دوو هێندە بۆ یەك ئۆتۆمبێل.

لە بڕگەیەكی تری بڕیارەكاندا باس لەوەش كراوە، هێنانی ئۆتۆمبێلی 2021 لە یەكی ئەیلوول دەست پێ‌ دەكات، ئۆتۆمبێلەكان نابێ لە 100 كیلۆمەتر زیاتر ڕۆیشتبێت و بە كیلۆمەتر سفر هەژمار دەكرێت.