Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سێ پۆستى باڵا ئیمزا ده‌كات

ھەولێر-KDP.info-  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12/7/2020 فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دانانى به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتیى پۆلیس، پۆلیسى هاتوچۆ و ڕه‌گه‌زنامه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌ڕێزان ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، پاش ئیمزاكردنى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌ڕێزان لیواى پۆلیس تارق ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پۆلیسى هه‌رێمى كوردستان، لیواى پۆلیس عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان و لیواى پۆلیس به‌ڕێز هێرش ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ وته‌یه‌كدا وێڕاى ئاماژه‌ به‌ ئه‌رك و خزمه‌ت و ئه‌زموونى دیار و جێپه‌نجه‌ى به‌رچاوى پێشتریان له‌ بوارى كاره‌كانیاندا، پیرۆزبایى لێكردن و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌رك و پۆستى تازه‌دا بۆ خواستن.