Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بەهۆی کۆچی دوایی برایەکییەوە دەکات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی: 

برای بەڕێز د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو

بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان ئەحمەد ئیبراهیم میرزایۆڤمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

 

مسعود بارزانی

12ـی 7ـی 2020