سلێمانی -KDP.info- ئه‌مڕۆ له پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، مه‌سروور بارزانی، به ئاماده‌بوونی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، قوباد تاڵه‌بانی و ساسان عه‌ون، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری له سلێمانی دانا به گوژمه‌ی 400 ملیار دینار.
مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: "بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی كه بێگومان یه‌كێكه له پڕۆژه هه‌ره گه‌وره و ستراتێژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، شاری سلێمانی و خۆشه‌ویستانی ئه‌م شاره شایه‌نی ئه‌م پڕۆژه‌یه و زۆر پڕۆژه‌ی گه‌وره‌تریشن، ئێمه‌ش له حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی ئه‌وه‌مان داوه خزمه‌تكاری خه‌ڵكی خۆمان بین.''
مه‌سروور بارزانی گوتیشی: "ڕاسته ئه‌م پڕۆژه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵێنی زۆریش دراوه جێبه‌جێ بكرێت، له‌م كابینه‌یه ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان برده سه‌ر دوای ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی تری زانستییانه بۆ پڕۆژه‌كه ئه‌نجام درا و پڕۆژه‌كه به شێوه‌یه‌كی باشتر و به گوژمه‌یه‌كی گونجاوتر ئاماده كرا و گرووپی كۆمپانیاكانی قه‌یوانیش ئاماده‌ییی خۆیان ده‌ربڕی بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌مه ده‌بێته ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره، نه‌ك ته‌نیا بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی، به‌ڵكو بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش".
مه‌سروور بارزانی ده‌ڵێت: "حكوومه‌تی ئێمه حكوومه‌تێكی خزمه‌تگوزاره، سوپاسی هه‌موو كابینه‌كه و به‌ڕێز كاك قوباد ده‌كه‌م، ڕاسته ئێمه له حزب و لایه‌نی جیاوازدا هاتووین و حكوومه‌تێكی هاوپه‌یمانیمان پێك هێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من هه‌ستم پێ نه‌كردووه ئه‌وه‌یه کە كابینه‌كه‌ی ئێمه كابینه‌ی حزبی بێت و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زیری حزبیمان له حكوومه‌دا نییه".
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی جادەی 100 مه‌تریی سلێمانی، سوپاسی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند، دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری ستراتیجیه،، پڕۆژه‌كه به هاوكاریی كه‌رتی تایبه‌ت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت و هاوشێوه‌ی چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر كه له‌و شاره له ماوه‌ی ڕابردوو به‌و جۆره ته‌واو كراون.''
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر ده‌ڵێ: "له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووریدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌بیر بووه و بڕیاری له‌سه‌ر داوه، شاڕێی بابان پیرۆز بێت و پڕۆژه‌كه له به‌ڵێنه‌وه بوو به كردار، ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و سه‌رۆكوه‌زیران و جێگره‌كه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر درا".
پرۆژەکەی شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی لە ماستەرپلانی سلێمانیدا لە دوو شەقامی شێوە تەریب پێک هاتووە کە لە ڕۆژئاوا بۆ ڕۆژهەڵاتی سلێمانی درێژ دەبێتەوە، لە کاتی تەواوبوونی هەموو پرۆژەکە شەقامەکانی 60 مەتری و 100 مەتری بە شێوەی تۆڕێک لە شەقام بە یەکەوە دەبەستێتەوە و ڕووپۆشی ڕووبەری 472 کیلۆمەتر دووجا دەکات. "تاوەکو 20 ساڵی دیکەش کێشەی جەنجاڵیی هاتوچۆ لە سلێمانی ناهێڵێت."
درێژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەکییەکانی 146 کیلۆمەترە، لە تاسڵووجەوە بۆ تونێلی پێشڕەو دەبێت و لە 100 مەترییەوە دەست پێ دەکات تاوەکو کۆتاییەکەی کە دەبێتە 40 مەتریی. پرۆژەکە بە سێ قۆناخ جێبەجێ دەکرێت، ئەوەی ئێستا قۆناخی یەکەمە کە لە 33 کیلۆمەتر پێک دێت، هەشت یەکتربڕ و شەش ئاوبەری سندووقیی تێدایە و بەپێی ستانداردی جیهانی دروست دەکرێت.
عه‌زیز ڕه‌سووڵ