هەولێر-KDP.info- یه‌كساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێده‌پەڕێت، بەگوێرەی لایەنە سەرەکییەکانی بەشدار لە کابینە، ھەریەک لە هه‌نگاوی چا‌كسازی و ڕوئیایی حكوومه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و، پرسی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا لە گرنگترین هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌ت بوون.
پانۆرامای كابینه‌ی نۆیه‌م
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 10/7/2019، به سه‌رۆكایه‌تیی د. ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نەبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (13)ى ئاساییی خولی به‌هاره له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان به‌ڕێوه چوو. سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه تایبه‌ت بوو به متمانه‌دان به سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. ڤاڵا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی ئه‌و كاتی په‌رله‌مانی كوردستان، به ناوى خوا و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، دواتر له لایه‌ن مونا نەبى قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانەوە به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له سێ خاڵ پێك هاتبوو؛ خاڵی یه‌كه‌م كه له دوو بڕگه پێك هاتبوو، بڕگه‌ی یه‌كه‌م بریتی بوو له متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه به بڕیارى ژماره (7)ى ساڵی 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان ناوزەد كرا و به فه‌رمانى ژماره (1)ى ساڵی 2019ى سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕا‌سپێردرا بۆ پێكهێنانی كابینه‌ى نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان، بڕگه‌ی دووه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ڕاسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌پێی بڕگه‌ی (4)ى مادده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له یاسای ژماره (1)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له سوێندخواردنی به‌ڕێز سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان به‌پێی مادده‌ى (6) له یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره (3)ى ساڵی 1992ى هه‌مواركراو، خاڵی سێیه‌م و كۆتاییى به‌رنامه‌ى كاریش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى كابینه‌ی وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
به‌ر له خستنه ڕووی خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به ناوی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتارانه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو، مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی و كابینه پێشنیازكراوه‌كه‌ی كرد و ڕایگه‌یاند: "سوپاس بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو كه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی یاسایی، ناو و سیڤیی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان كرد".
متمانه‌دان به وه‌زیره‌كان
دواتر به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كار كه بریتی بوو له متمانه‌دان به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگره‌كه‌ى و خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌كان له‌لایه‌ن ڕاسپیردراوى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ره‌تا بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ناوی مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی خرایه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران و ناوبراو به 88 ده‌نگی په‌رله‌مانتاران متمانه‌ی وه‌رگرت، به‌پێى خاڵی سێیه‌م و كۆتاییى به‌رنامه‌ى كاریش كه بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ى هێڵه گشتییه‌كانی به‌رنامه‌ى کابینەی
هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌ی حكوومه‌ت
وه‌زاریی نۆیه‌م له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور مه‌سعوود مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانەوە هێڵه گشتییه‌كانی كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى خسته ڕوو و ڕایگه‌یاند: "كاری سه‌ره‌كیی ئێمه نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی خه‌ڵكی كوردستانه، هه‌روه‌ها كاری له‌پێشینه‌مان بووژاندنه‌وه‌ی زیاتری ئابوورییه له كاتێكدا به قه‌رزێكی زۆر و كه‌ڵه‌كه‌بووی كابینه‌ی ڕابردووەوە ئه‌م كابینه تازه‌یه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات كه به‌هۆی نه‌ناردنی بودجه‌ی گشتی له به‌غداوه دروست بووه و ڕایگه‌یاند: "یه‌كێك له به‌رنامه گرنگه‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌م ئه‌وه‌یه كه كار بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی داهاتی نوێ و خۆنه‌به‌ستنه‌وه ته‌نها به داهاتی نه‌وت، له‌وه‌ش زیاتر به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێ كاركردنه له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێویی هاووڵاتییان و گرنگیدان و گه‌شه‌پێدانه به كه‌رتی كشتوكاڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی و ئاستی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان، گوتیشی ده‌بێ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی به‌رپرسانه كار بكه‌ن و خۆیان به وه‌زیری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بزانن و نابێت حزبییانه بیر بكه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی سیاسه‌تی كابینه‌ی نوێوه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گوتى: بایه‌خ ده‌ده‌ین به توێژینه‌وه‌ی زانستی و خوێندنه پیشه‌ییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕۆتین له داموده‌زگاكان، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین به باشتیرن شێوه ته‌ندروستییه‌كی پێشكه‌وتوو بنیاد بنێین و خزمه‌تى زیاترى كه‌سوكاری قوربانیانی جینۆساید و ئه‌نفال و شه‌هیدانی كوردستان بكه‌ین.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی خوێندنه‌وه‌ى كارنامه‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ و ده‌ستوور كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "له نزیكترین كاتدا سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
بۆچوونی پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كساڵ به‌سه‌ر كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تێ ده‌پەڕێت، كرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "پیرۆزبایی له به‌ڕێز كاك مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ستافی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌م به‌ڕاستی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی حكوومه‌ت وێڕای قه‌یرانی سه‌ختی ناوچه‌كه و كوردستان كه‌چی پێكه‌وه هه‌رسێ پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كیی حكوومه‌ت (پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان) له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالیست و پێكهاته‌كان به یه‌كه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش جێگای دڵخۆشییه، ئه‌و به‌رنامانه‌ش دانرابوو بۆ چا‌كسازی و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن ئێستا ڕۆژانه ده‌یبینین به پراكتیك كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، وێرای ئاسته‌نگیی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت حكوومه‌ت ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ناویه‌تی بریتی بوو له كارنامه، دواتر كارنامه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كردار، ئه‌وه‌ش جێگای دڵخۆشییه و جێگای ئومێدی خه‌ڵكی كوردستانه و خه‌ڵك ده‌یه‌وێت به‌م چاكسازییانه ئومێدی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه و متمانه‌ی زیاتر له نێوان هاووڵاتی و حكوومه‌ت دروست بێت كه ئه‌مه‌ش كاتی ده‌وێت و بووه‌ته جێگای ئومێدی خه‌ڵك، چونكه ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان خه‌ڵك و حكوومه‌ت نه‌مێنێت، حكوومه‌ت چه‌نده خه‌ڵكی به‌توانای تێدا بێت، به‌ڵام له كاره‌كانی سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین خه‌ڵك متمانه‌ی بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وەیە متمانه دروست بكات، چا‌كسازی له داهات و خه‌رجی بكرێت، ئه‌وانه‌ی به ناحه‌ق پله‌یان پێ دراوه پله‌كانیان لێ وه‌ربگیرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی به ناوی فره‌مووچه و بندیوارن نه‌مێنن و خه‌ڵك ته‌حه‌مولی نه‌بوونی ده‌كات، به‌ڵام ته‌حه‌مولی نادادپه‌روه‌ری ناكات، ته‌حه‌مولی نایه‌كسانی ناكات، ئه‌مه‌ش كه گرنگه نییه‌تی لێ دراوه حكوومه‌ت ئه‌و سیاسه‌ته په‌یڕه‌وی ده‌كات كه ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و حه‌قه بۆ حه‌قخوراوان".
كوردستان نیازپاكیی خۆی سه‌لماند
له‌باره‌ی به‌شێكی دیكه‌ی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه بریتی بووه له چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، كرمانج عه‌بدوڵڵا، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: كه وێرای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا هه‌بوو و گرفتی دارایی هه‌بوو، كه‌چی بۆ نییه‌تپاكی چوونه به‌غدا و نییه‌تپاكیی خۆیان سه‌لماند و گوتیان ده‌مانه‌وێت گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و له‌سه‌ر ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان خه‌ریكه هه‌نگاوی باش ده‌نرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ڕێككه‌وتنی سه‌ره‌تاییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ركان كه ئه‌مه هه‌نگاوی دڵخۆشکەرن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئێمه‌ش ده‌بێت ئارامیی هه‌بێت، چونكه ئه‌و دۆخه جیهانییه و ئومێدی زۆر هه‌یه حكوومه‌ت كارنامه‌ی خۆی له‌م چوار ساڵەدا جێبه‌جێ بكات".
ده‌شڵێت: "ئێمه سێ لایه‌نی سه‌ره‌كیی حكوومه‌تمان پێك هێناوه، سه‌نگی به‌رنامه‌ی هێزه‌كان له حكوومه‌ت به‌پێی قه‌باره‌یان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌و به‌رنامه‌ی له حكوومه‌ت هه‌یه ته‌نیا به‌رنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، ڕاسته سه‌نگی پارتی له هه‌مووان زیاتره، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به یه‌كڕیزی و هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت سه‌ركه‌وتوو بێت، چونكه هه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و چا‌كسازی بێت ئاسته‌نگ دێته پێشه‌وه‌ی، به‌ڵام ئێمه وه‌ك پارتی %100 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانی چاكسازین له كوردستان، ئه‌گه‌ر له هه‌ندێك شوێن له زه‌ره‌ری ئێمه‌ش ته‌واو بێت له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و وێرای ئه‌و دۆخه ناخۆشه حكوومه‌ت هه‌نگاوی پراكتیكی ناوه و ده‌ستی پێ كردووه و گۆڕانكاریی باش كراوه و له 1\7 ئه‌وه به‌رنامه‌كه‌ی چا‌كسازی چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه و دوای 3 مانگ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ده‌ركه‌وێت".
رایشیگه‌یاند: هه‌نگاوی باش نراوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دووباره‌ڕێكخستنه‌وه‌ی پاسه‌وانان كه هه‌نگاوی گرنگن كه به شه‌و و ڕۆژێك جێبه‌جێ ناكرێت، كاتی ده‌وێت، ئه‌وه‌ی گرنگه پارتی نییه‌تی چاكسازیی هه‌یه و چا‌كسازی له دروشم نه‌ماوه و پرسێكی ژیانه.
بۆچوونی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك حزبی دووه‌می كوردستان و پێكهێنه‌ری كابینه‌ی حكوومه‌ت به‌شدارێكی كارایه له حكوومه‌ت، پۆستی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و چه‌ندین وه‌زیری هه‌یه و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌رۆكایه‌تیی شاندی كوردستانی كردووه له گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا. سه‌عید مه‌سیفی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "ئه‌وه‌ی ئێستا به‌داخه‌وه ڕوو ده‌دات قه‌یرانێكی جیهانییه به‌رۆكی عێراق و كوردستانی گرتووه كه بریتییه له كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و پرسی له‌شكركێشی و گۆڕانكاریی ناوچه‌كه كه ئه‌مه واده‌خوازێت هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بین و پێكه‌وه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ستافی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كساڵ تێ ده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا، له‌م كاته‌دا پێویسته سه‌رجه‌م حزبه‌كان ئه‌وانه‌ی له‌ناو حكوومه‌تن به گوێگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئۆپۆزسیۆنن بیروڕاكان گه‌ڵاڵه بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌ت بیكات ڕووبه‌ڕووبنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و پرسی مووچەیه كه گرنگه چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌بێت ژیانی مووچه‌خۆران كوردستان چاك بكرێت، ژیانی مووچه‌خۆرانی كوردستان ئاوایه، ده‌بێت هی كاسبكاران چۆن بێت؟ ئه‌مه گرنگه بكرێته ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌ره له‌پێشینه‌ی حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌رجه‌م حزبه‌كان بیر بكه‌نه‌وه كه له دۆخێكی خراپ ده‌ژین، ئه‌مه ده‌بێت شانی بدرێته به‌ر، جگه له‌وه‌ش، ده‌بێت ستراتیژیه‌تی باش هه‌بێت بۆ ئیداره‌دانی كه‌رتی كشتوكاڵ هه‌روه‌ك بینیمان چۆن ئه‌م ساڵ كه‌رتی كشتوكاڵ زیانی به‌ركه‌وت".
ده‌بێت هه‌موومان له‌یه‌ك به‌ره بین
گوتیشی: "گه‌لی كوردستان دۆخی قورسیان بریوە، به‌ڵام متمانه‌یان به سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان هه‌بووه، به‌تایبه‌ت دوای كاره‌ساتی 1991، بۆیه گرنگه له ڕێگای ئه‌م كابینه‌یەوه ئه‌و متمانەیە بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌ش به شه‌فافیه‌ت و چا‌كسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵكاری و ده‌بێت ئیجرائات وه‌ربگیرێت له‌به‌رانبه‌ر گه‌نده‌ڵكاران و جیا له‌وه‌ش، كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و چا‌كسازی له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بكرێت، ئه‌مانه هه‌نگاوی گرنگ ده‌بن و ده‌بێت بكرێته ئه‌وله‌ویه‌ت".
رایشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ی گرنگه كه شه‌فافییەت له داهات و خه‌رجی و خاڵه گومرگییه‌كان و داهاتی ناوخۆ و سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بكرێت و حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش تێ بگه‌یه‌نرێن كه ئه‌مه داهاتمانه و ئه‌مه خه‌رجیمانه، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه دروست بكرێته‌وه و نه‌كه‌ونه به‌رانبەری یه‌كتری، ده‌بێت هه‌موومانه له یه‌ك به‌ره بین".
ده‌شڵێت: "له كارنامه‌ی حكوومه‌ت باس له چاره‌سه‌ری گرفتی هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت هه‌ولێر و به‌غدا دانیشتن و گفتوگۆ بكه‌ن و لێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و كابینه‌ی وه‌زاره‌تی هه‌ردوو حكوومه‌ت هه‌بێت، ئه‌مڕۆ هه‌رێمێكین سه‌ر به به‌غداین، ده‌بێت پشتیوانی شانده‌كان بكه‌ین بۆ گفتوگۆكردن و هه‌میشه بڕوامان به شه‌ڕ نه‌بووه تا به شەڕ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكه‌ین، بۆیه ئه‌م شاندانه ده‌بێت پشتیوانی بكرێن و له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ش ڕێككه‌وتن ده‌كرێت له‌نێوان هه‌ردوولا به شه‌فافی بۆ لایه‌نه‌كان و خه‌ڵك ڕوون بكرێته‌وه و په‌نجه بخرێته سه‌ر گرفته‌كان، به‌و شێوازه وا ده‌كات دانیشتنی ئێمه و به‌غدا گرنگیی ده‌بێت و گرنگه ئێمه‌ش پێشێلی ده‌ستوور نه‌كه‌ین و خاڵه‌كانی په‌یڕه‌وی ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت."
بۆچوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به چه‌ند وه‌زیرێك به‌شداری له كابینه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، د. سه‌یوان فه‌ره‌ج، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومه‌ته‌كه به ڕێككه‌وتنی هه‌رسێ لایه‌ن بووه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان، بۆیه گرنگه ئه‌م سێ لایه‌نه له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتنانه‌یان بمێننه‌وه، چونكه ڕێككه‌وتنی سیاسی له نێوان هه‌رسێ لایه‌ن كراوه، هه‌مووشیان هاوڕان له‌سه‌ر پاكێجی چا‌كسازی و هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی چا‌كسازی گرنگه، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند ساڵه باسی چا‌كسازی ده‌كات و ئێستاش حكوومه‌ت به‌جددی خه‌ریكی چاكسازییه و له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی گۆڕان و بڕیاره كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ش بكرێت، كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وه‌ك ڕێكخه‌ری گشتیی گۆڕان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ده‌بێت چا‌كسازی بكرێت و پشتیوانی ئه‌م چاكسازییه بكرێت".
ڕایشیگه‌یاند: گرنگه پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كان بكرێت و ده‌بێت چا‌كسازی به‌ره‌وپیشه‌وه ببرێت كه داواكاریی سه‌ره‌كیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی حكوومه‌ت جددین له مه‌سه‌له‌ی چا‌كسازی و هه‌موو هێزه‌كان گه‌یشتوون به‌وه‌ی چا‌كسازی بكرێت، چونكه چا‌كسازی نه‌كرێت به‌رانبه‌ر به دوژمنه‌كان بێهێز ده‌بین.
د. سه‌یوان فه‌ره‌ج ده‌شڵێت: "له‌باره‌ی ڕوئیایی حكوومه‌ت به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌وه‌ی كه شاندی كوردستان بۆ به‌غدا به به‌شداریی هه‌رسێ لایه‌ن بووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه داواكاریی خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌ننه به‌غدا و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌غدا وه‌ڵامی داواكاری بداته‌وه و ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن و ڕێككنه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كده‌نگین، ئه‌مه‌ش به‌رنامه‌ی كابنیه‌ی حكوومه‌ت بوو كه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێ درا".
کارزان ھەورامی