Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (20)هەمین ساڵەی دامەزراندنی خانەی موكریانی

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە

بەبۆنەی (20)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موكریانی گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین بەردەوام و سەرکەوتووبن لە كار و پڕۆژەکانتان بۆ پێشخستن و زیاتر برەودان بە بواری چاپەمەنی و بڵاوكردنەوە.

خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە هەنگاو و دەسكەوتێكی گرنگ بوو بۆ دەوڵەمەندكردنی گەنجینەی رۆشنبیریمان و هاندان و هاریكاریكردنی بەبێ جیاوازی نووسەران و رۆشنبیران، هەر بۆیە بەو تەمەنە پڕ بەخششەی جێ پەنجەی لەو بوارەدا روونە و بەو بەرهەمە بەپێز و  پڕۆژە و دەسكەوتانەی كە زیاتر لە (1000)بەرهەم و كتێبە لە بوارە جیاجیاكانی مەعریفی و كولتووری بەگشتی  لەوانەش ئەدەبی و  سیاسی و جڤاكی و پەرەپێدانی مرۆیی و فەرهەنگ، ھەموو ئەو پرۆژە و هەوڵانەش و مایەی سوپاس و شانازیە..

لەم یادەدا وێڕای پیرۆزباییمان جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش و كارەكانتان دووپات دەكەینەوەو ئومێدەوارین لەو هەلومەرجە نەخوازراوەی قەیرانی تەندروستیەی کە روبەڕووی وڵاتەکەمان و تەواوی جیھان بوەتەوە هەر ساغ و تەندروست و پارێزراو بن..

 

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

4/7/2020