Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی حکوومەت بۆ بەغدا کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێکردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حکوومەت بۆ بەغدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکەی بەغدا کۆببێتەوە.

شاندەکەی حکوومەت بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە بەغدا مانەوە و چەندین کۆبوونەوەی پڕ وردەکارییان ئەنجامدا، بۆ دۆزینەوەی ئالیەتێک بۆ چارەسەرکردنی تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.