هەولێر-KDP.info- ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەرکرد و بڕیارەکانیش لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 29 لەسەر 30ی 06-2020 تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 04-07-2020 دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
دوا به دوای كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر و لێژنه‌ی زانستی پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا و بەرێوەبەرایەتی خۆپارێزی لە هەولێر، ئاگادار كرایه‌نه‌وه كه دۆخی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکی فراوان و مەترسیدار له‌ناو هاوڵاتییاندا بڵاو دەبێتەوە و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونی رێكاره‌كانی خۆپارێزی به‌مجۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه ئه‌وا شاری هه‌ولێر به‌ره و كاره‌سات ده‌ڕوات، بۆیه ئەمڕۆ 2020.6.28 وه‌ك ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی لایه‌نی ته‌ندروستی په‌یوه‌ندیدار كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئه‌نجامدا و كۆبوونه‌وه گه‌یشته ئه‌م بڕیارانه‌ی خواره‌وه:-
یه‌كه‌م/ ئەو بڕیارانە لە کاتژمێر 12:00ی شەوی 29 لەسەر 30ی 06-2020 تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی 04-07-2020 دەکەونە واری جێبەجێکردنەوە.
دووەم/ له كاتژمێر (6)ی به‌یانی، تاوه‌كو (12)ی شه‌وی، هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك لە تەواوی سنوری پارێزگای هەولێر بە سەرجەم قەزا و ناحییەکانیەوە قەدەغەیە، جگە لەتیمە تەندروستییەکان، هێزە ئەمنییەکان، ناوخۆ، ئەمبوڵانس، دیپلۆماتکاران، ڕێکخراوی ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆمپانیاکانی سوتەمەنی نەوت و غاز، هێزە ئەمنییەکان، ئەوانەی لەئەرکی فەرمیدان، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی بەرگری شارستانی، ئاو، کارەبا، شارەوانی باخچە و پارکەکان، کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوەی شار.
سێیەم/ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و پێویستییەکانیان، ڕێگەی داوە بەو شوێن و ئۆتۆمبێلانە لە ڕۆژانی قەدەغەی هاتووچۆ کار و ئەرکەکانییان بەجێ بگەێنن و کراوەبن:- - سەمۆنخانە و نانەواخانەکان. -مارکێتی گەڕەکەکان. دوکانی فرۆشتنی سەوزە و میوە. - گومرگی سەرەکی فرۆشتنی سەوزە و میوە. -ئۆتۆمبێلەکانی دابینکردنی کەل و پەلی مارکێتەکان. -ئۆتۆمبێلی گەیاندنی دەرمان بۆ دەرمانخانەکان. -دەرمانخانەی ئێشکگر. - ئوتۆمبێلی فرۆشتنی غازی ماڵان. - تەنکەری گواستنەوەی گازی مولیدەکان. - کۆمپانیای پەیوەندییەکان. -تیمەکانی چاودێری بازرگانی و کارمەندانی سایلۆی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی دروستکردنی دانەوێڵە و ئۆتۆمبێلەکانی بارکردنی دانەوێڵە. - کۆمپانیاکانی خۆراک بۆ چاودێری و بەدواداچوونی کۆگاکانی خۆراک.
چوارەم/ له‌كاتژمێر (12)ی شه‌و تاوه‌كو (6)ی به‌یانی(كارمه‌ندانی ڤێته‌رنه‌ری بۆ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر، گۆشتگه و سه‌ربرخانه‌كانی (ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ر)، ده‌واجن، جوتیاران، هه‌نگه‌وانان، ئۆتۆمبێلی كشتوكاڵی، ده‌راسه، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵان) و هەر حاڵەتێکی دیکەی پێویست بۆیان هەیە هاتووچۆ بکەن.
پێنجەم/ تاوەکو 2020.7.4، هاتوو چۆی پارێزگای هەولێر لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی تری عێراق، بە تەواوەتی ڕادەگیرێت و رێگە بە هیچ کەسێک و بۆ هیچ مەبەستێک نادرێت بێتە ژوورەوە بۆ ناو شاری هەولێر، بۆیە تکامان لەهاوڵاتییانی پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق ئەوەیە، بۆ ئەوەی تووشی گەڕاندنەوە و ئەزیەتکێشان نەبن، تاوەکو 2020.7.4، کەس خۆی لە رێگا نەدات بۆ هاتنە ژوورەوەی پارێزگای هەولێر، چونکە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی هیچ کەس و لایەنێک نادرێت و هەرکەسێک بێتە بازگەکانیش دەگەڕێندرێتەوە.
شەشم/ لەکاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، فەرمانبەر و کارمەندانی هەر وەزارەتێک دەتوانێت مووچەکەی خۆی بەپێی میکانیزمی وەزارەتەکەی کە بۆ دیاریکردووە مووچە وەربگرێت.
حەفتەم/ ڕاگەیندکــار تەنها لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆی هەیە ڕۆماڵ بکەن، وەکو تر ڕێگە دراو نین لە پارێزگایەکی ترەوە بێت بۆ پارێزگای هەولێر بۆ ڕوماڵکردن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.28