بەغدا-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20/6/2020 له به‌غدا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر دۆخى سیاسى و ئابووریى عێراق و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و جه‌ختیان له گرنگى و پێویستیى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان كرده‌وه.
ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ به سه‌رۆكایه‌تیى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى و كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵ و دیاڵۆگ و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، ته‌ورێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵ له چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا كرده‌وه و ئاماژه‌ى به گرنگیى ڕۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد.