Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنه‌ران دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

بەغدا-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 20/6/2020 له‌ به‌غدا به‌ڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، پێشوازى لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارێكدا كه‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، كێشه‌كانى نێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمى كوردستان تاوتوێ كران و تیشك خرایه‌ سه‌ر قه‌یرانى دارایى و لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا و چۆنییه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى.

هەر لە دیدارەكه‌داجه‌خت لەسەر گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیى هەمووان بۆ تێپەڕاندنی سه‌ختییه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان و كاركردن بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌پێى ده‌ستوور كرایه‌وه‌.