Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان ده‌كات

ھەولێر-KDP.info- ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 1/6/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان، پیرۆزباییى نۆزده‌هه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستانى له‌ به‌ڕێزیان و ئه‌نجومه‌نى سیاسى و ئه‌ندامان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌رى كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لى باپیر، سوپاس و پێزانینى خۆى و كۆمه‌ڵى ئیسلامیى كوردستانى‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى.