Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکات.

دەقی پەیامەکە:

بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. 
یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/5/31