Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەكتەبی سیاسیی پارتی پیرۆزبایی لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات

هەولێر-KDP.info- مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەیامێكدا چلوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پیرۆز دەكات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

بۆ بەڕێز مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بە بۆنەی چلوپێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەركردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و سەرجەم كادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و، ھیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لە كاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە، كە وڵاتەكەمان لە ھەلومەرجێكی ناھەموار و ناوچەكە لە بەردەم گۆڕانكاریی خێرادایە، كە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانیان راپەڕێنن و لە پێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی دەستكەوتەكان و بەھێزتركردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەكەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینكردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێ دەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن..

         

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

٣١ـی٥ـی٢٠٢٠