Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

سەفار: حكوومەتی عێراق بەپێی رێككەوتنێكی نوێ مووچە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بڕیار بوو بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن لەبارەی كێشەكانی نێوانیان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، بەڵام بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا، چوونی شاندەكە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

د. ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا بڕیاریان داوە لە دوای ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان، رێككەوتنێكی نوێ بكەن، بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام بێت، چونكە حكوومەت ئەو پارەیەی ناردوو بۆ مانگی نیسان و مووچەی ئەو مانگە بووە.

سەفار گوتیشی، بڕیار بوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای جەژن بچێتە بەغدا، بەڵام بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆ لە بەغدا بۆ ماوەی هەفتەیەك، چوونی شاندی حكوومەت راگیراوە.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، ئەمجارە حكوومەتی عێراق بەپێی رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان مووچە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.

 

بڵند ئیبراهیم