Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

میر برین تەحسین بەگ: دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال پێویستە

هەولێر- KDP.info -  میر برین تەحسین بەگ، کوڕی میری کوچکردووی ئێزدییانی جیهان، میر تەحسین بەگ، دەڵێ، ڕەوشی ئێزدییان لەوپەڕی خراپیدایە، پێویستیشیان بە چارەسەکردنی بەپەلەیە.

دیپلۆماتکار، میر برین تەحسین بەگ، لە ڕێگای لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێ: "ئەوەی لە شنگال دەگوزەرێت هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئێزدییان، چونکە هاتنی خێزانی ئەو عەرەبانەی دەستیان بە خوێنی ئێزدییان سوورە بۆ دەوروبەری شارەکە، دەبێتە هۆی ئەوەی دیمۆگرافیای ئێزدییان بگۆڕێت و هەڕەشەی کۆمەڵکوژیی تر بەسەر ئێزدیاندا بێت."

ناوبراو، ئاماژەیشی دا: "ئێستا ڕەوشی شنگال خراپە، هیچ گرەنتی ئەمنییان نییە، بۆیە خەڵک ناچارن ژیانی کەمپیان هەڵبژاردووە و ناشتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان."

شنگال شارێکی وێرانە و باشووری شارەکەش بەکەڵکی ژیان نایا، میر برین لەوبارەیەوە گوتی: "جێگای داخە چەند ساڵێکە شنگال بەو ڕەوشە ماوەتەوە، شنگال پێویستی بە دەستپێشخەرییەکی نێودەوڵەتی و نیوخۆیی بۆ ئاوەدانکردنەوە هەیە."

"چارەسەرییەکی سیاسی و لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بە چاودێریی نێوەدەوڵەتی بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال پێویستە، چونکە پرسی ئەمنی و خزمەتگوزاری پەیوەستن بە پرسی سیاسییەوە." میر برین وای گوت.

کاروان باعەدری