Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

دوای جەژن بودجە رەوانەی پەرلەمان دەكرێت.. بۆ پشكی هەرێم گەیشتوونەتە ئەنجامی باش

هەولێر-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەك دروست كراوە و سەرقاڵی ئەوەیە پڕۆژەیاسایەك ئامادە بكات، بۆ ئەوەی دوای جەژن رەوانەی پەرلەمانی بكات و بۆ پشكی هەرێمیش گەیشتوونەتە ئەنجامی باش.

د. ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی دروست كراوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسایەك بۆ ماوەی شەش مانگی ئەمساڵ ئامادە بكات و دوای جەژنی رەمەزان رەوانەی پەرلەمانی بكات، تا دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بكرێت".

بڕیاردەری لیژنەی دارایی گوتیشی: "بۆ پشكی هەرێمی كوردستان و ئەو رێككەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا لە ڕابردوودا كراوە، پرسێكی سیاسییە و گفتوگۆش لە نێوان هەرێم و بەغدا كراوە و ئەنجامی باشی هەبووە، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت بگەنە ئەنجامێك".

 

بڵند ئیبراهیم