Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

ئومێد ئەحمەد: دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت

ھەولێر-KDP. info- پڕۆژەی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ئامادەیە و گوتەبێژی وەزارەتی کارەباش دەڵێ، ئەگەر دابەشکردنی کارەبا بدرێتە کەرتی تایبەت، بەشداربووان زیاتر پابەندی کارەبا دەبن.

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕێکارە کارگێڕی و تەکنیکییەکانی پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت لە دابەشکردن و خوارتریش، کاری لەسەر کراوە و لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانە،''

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: "لە جیھاندا ئەوە سەلمێندراوە، ھەر خزمەتگوزارییەک کەرتی تایبەت بەڕێوەی ببات، پابەندبوونی زیاترە، ئەگەر ئێمە کارەبا بدەینە کەرتی تایبەت، ھەردوولا پابەندبوونیان زیاتر دەبێت، ھەم بەشداران و ھەم ئەو کەسەی خزمەتگوزاریی کارەبا دەگەیەنێتە بەشدارانی."

ئومێد ئەحمەد ڕوونی کردەوە: "پڕۆژەکە لە زۆر ڕووەوە سوودی ھەیە، بۆ نموونە، زێدڕۆییەکی زۆر لەسەر ھێڵەکانی کارەبا ھەیە، ھەرچەندە وەک حکوومەت ھەوڵمان داوە زێدەڕۆیی لابەرین، بابەتی کۆرۆنا بەسەردا ھات، بەڵام بە جێبەجێکردنی پرۆژەکە کارەبایەکی زۆر دەگەڕێتەوە و زێدەڕۆیی کەمتر دەبێت."
قائید میرۆ