Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

محەمەد كەمال: كازمی بڕیاری گۆڕینی پارێزگارەكانی داوە .. سكاڵامان كردووە

كەركووك-KDP.info- سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، ئاماژە بەو سكاڵایانە دەكات كە لەسەر پارێزگاری كەركووك كردوویانە و، باسیش لە كاتی گەڕانەوەی دەرئەنجامەكانی دەكات.

محەمەد كەمال، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پارێزگاری كەركووك، بە هۆی نەبوونی پارێزگارەوە چووەتە ئەو شوێنە، هەرچەندە برادەرانی (یەكێتی) شەرعییەتیان دایە كە واژۆیان كرد تا هەڵبژاردن (راكان) بمێنێتەوە و خۆشیان دانیان نا بە هەڵەكەیاندا، لە كاتێكدا ئەنجومەنی پارێزگاكان سڕ كراون، ئەمەش زۆر مەترسیدارە، چونكە پەككەوتنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، دەسەڵاتی رەها دەداتە پارێزگارەكان بۆ گەندەڵی و كاری نایاسایی".

كەمال گوتیشی: "مستەفا كازمی بڕیاری داوە بە گۆڕینی پارێزگارەكان و لەو بارەیەشەوە ئەنجومەنی پارێزگان و ئێمەش سكاڵامان كردووە لە دادگای فیدراڵی و بڕیارە لە 30ی 5 دادگا لەو بارەیەوە دەست پێ بكات، ئێمەش داوای حەقی خۆمان دەكەین و پەككەوتنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش كارەساتە".

 

كارزان سەباح هەورامی