Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی تەندروستیی عیراق: ڕێکارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا زۆر باش بوون

بەغدا - KDP.info - گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێ، سەرەتا بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە عێراق و هەریمی کوردستان، بۆ هەردوو لا کارێکی قورس بوو.

سەیف بەدر، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئەو کەسانەی لە هەریمی کوردستان تووش بوون، زۆر بوون، بەڵام ڕیکارەکانی حکوومەت زۆر بەجێ و باش بوون و توانییان کۆنتڕۆڵی ڕەوشەکە بکەن، هەوڵی جددییان دا کە کۆنترۆڵی بکەن و هەوڵەکانیان زۆر شایانی نرخاندنن."

بەدر ئاماژەیشی دا: "هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتەکانی تەندروستیی هەریم و عێراقدا هەیە و ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ڕۆڵی بەرچاوی هەیە، چونکە هەم لە هەولێر و هەمیش لە بەغدا ئۆفیس و لقی هەیە و هاوکار و پشتیوانە."

گوتەبێژی تەندروستیی عێراق پێیشی وایە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ماوە و ڕۆژانە تووشبووەکان لە زیادبووندان.

ئاماژەیشی دا: "سنووری جوگرافیمان ئاڵۆزە و هاتنی گەشتیار و دەروازە نایاساییەکان بوونەتە هەڕەشە لەسەر عێراق، بۆیەش هەڕەشە ماوە."

کـــاروان بــــاعەدری