Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی ناوخۆ چەند بڕیارێکی نوێی دەركرد

هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری نوێی بۆ كردنەوەی چەند دەروازەیەكی سنووری بە چەند مەرجێك دەركرد.

ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە نووسراوێكی فەرمی بڕیاری كردنەوەی دەروازەی سنووری تەوێڵە لە هەڵەبجە و دەروازەی كێڵێ‌ لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دەركرد.

وەزیری ناوخۆ ڕوونی كردووەتەوە، لە رۆژی دەرچوونی ئەو بڕیارەوە كاری پێ‌ دەكرێت و پێویستە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان جێبەجێ‌ بكرێن.

باسی لەوەش كردووە، بەهیچ جۆرێك ڕێ نادرێت بەچوونی گەشتیار بۆ ئێران یان هاتنی گەشتیار بۆ هەرێمی كوردستان بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ وەزیری ناوخۆ.

كردنەوەی ئەو دوو دەروازەیە لە كاتێكدایە ئێستە لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕێكارە خۆپارێزییەكان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەرجەم دەروازەكان بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان داخراون.