به‌ڕێزان
پارێزگای سلێمانی
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
ئیداره‌ی راپه‌ڕین
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ك په‌تایه‌كی جیهانی و سه‌رهه‌ڵدانی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی له كوردستان ، دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆڕێگرتن له‌وپه‌تایه و به‌رگریكردن له ژیانی هاوڵاتیان ، پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و هێزی پیشمه‌رگه‌وهێزه‌ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، رۆڵێكی به‌رچاو و خه‌باتێكی پێشمه‌رگه ئاسایان خسته‌سه‌ر رێ.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه ، پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونتان ، هاوكات ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و سوپاستان ده‌كه‌ین ، ماندوونه‌بن و به‌وهیوایه‌ی له‌نزیكترین كاتدا سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا و ئه‌م دۆخه ئاوه‌رته‌یه تێپه‌ڕێنین كه‌جیهانی گرتۆته‌وه.
فارس نه‌وڕۆڵی
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان
له‌پارێزگای سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه
6/4/2020