Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

وەزارەتی پەروەردە: تاوەكو ئەم دۆخە یەكلا نەبێتەوە ناتوانین هیچ بڕیارێك بدەین

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە هەرێمی كوردستان گوتی، تاوەكو ئەم دۆخە یەكلا نەبێتەوە، ناتوانن هیچ بڕیارێك لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە بدەن و هەر بڕیارێكیش بدرێت، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا دەیدات.

مامۆستا كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەكان لە هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە نەدراوە كە چۆن و بە چ شێوەیەك دەبێت، چونكە بە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆرۆناوە هێشتا دۆخەكە یەكلا نەبووەتەوە".

لەتیف گوتیشی، هەر بڕیارێك بدرێت، بەپێی دۆخەكە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاری لێ دەدات، بەڵام تائێستا هیچ بڕیارێكیان نەداوە.

بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناوە، پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان وەستاوە.

 

بڵند ئیبراهیم