Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

لە دەڤەری سۆران 38 ھاووڵاتی دوای تەواوبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە

سۆران -KDP.info-  بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ ژمارەیەک ھاووڵاتی دوای تەواووبوونی کەرەنتینەکەیان نێردرانە ماڵەوە و پشکنین بۆ 15 ھاووڵاتیی تر ئەنجام دراوە و  ڕێکارە تەندروستییەکانیش لەم بارەیەوە بەردەوامن.

مینا تەھا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە بەردەوامیی پشکنینەکان و چاودێریی ئەو ھاووڵاتیانەی گومانی ھەڵگرتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنایان لێ دەکرا، دوای 14 ڕۆژ کەرەنتینە، ئەمڕۆ 26-3-2020، پشکنینیان دەرچوو کە ھەڵگری ڤایرۆسەکە نین و 38 ھاووڵاتی ڕەوانەی ماڵەوە کرانەوە."

بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی سۆران ئەوەیشی ڕاگەیاند: "تا ئێستا 91 ھاووڵاتی لە سۆران لەژێر چاودێریدان و لە کەرەنتینە ماونەتەوە."

ناوبراو گوتیشی: ''تەنھا یەک حاڵەتی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەمان تۆمار کراوە، خۆشبەختانە بەرکەوتنی لەگەڵ ھیچ کەسێک نەبووە و ڕەوانەی شاری ھەولێر کراوە."

سیروان سابیر