Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

راگەیەندراوێک لە گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستانەوە

هه‌ولێر-KDP.info- بە فەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بودجەیەکی تایبەت بۆ ئیدارە و بەشی تەندروستی قەزای دەربەندیخان تەرخانکرا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە پێی توانای یارمەتیی ئەو قەزا و ناحیە و ئیدارە سەربەخۆیانە دەدات كە رێژەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە ناوچەكانی دیكەی ھەرێم زیاترە. 

لێردا جەخت لە گرنگیی  پابەندبوونی ھاووڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەكان دەکەینەوە، بە تایبەتی مانەوە لە ماڵەكانیان، كە سەرەكیترین چارەسەرە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەم پەتایە .  

 

د. جوتیار عادل 

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

2020/3/24