Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

پسپۆڕێکی بواری ڤایرۆسەکان: بە کەرەنتینەکردن کۆڕۆنا خۆی دەمرێت

زاخۆ-KDP.info- ڤایرۆسیك بەرۆکی تەواوی جیهانی گرتووە، جیهان و ئابوورییەکەی شلەژاند و هەموویان بە خۆیانەوە سەرقاڵ کرد، ئەم ڤایرۆسە کە ناوی COVID19ـە، کۆڕۆنا، پسپۆڕێکی میکرۆب و بەرگریی دەڵێ، بە کەرەنتینەکردن ڤایرۆسەکە خۆی دەمرێت.

COVID19 وشەیەکی لێکدراوە، CO واتاییی کۆڕۆنا، VI  واتایی ڤایرۆس، D لە وشەیی Diseasـی ئینگلیزی هاتوووە واتایی نەخۆشی، ئەمەش بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەوەش واتە کە ڤایرۆسەکە بە خێزانی ڤایرۆسەکان دادەنڕیت و پێیان دەگوتن  2019 novel coronavirusیان NCOV-19.

بۆ COVID19 مەترسییە؟

ڕاوێژکارێکی نەخۆشی میکرۆبی و بەرگریی دەڵێ،  ئەم ڤایرۆسانە دوو جۆریان هەن، جۆری یەکەمییان کەسەکە نازانرێت ئایا توشبوویە یاخود نا و، ٨٠% دیارنابێ ئاخۆ کەسەکە توشبووە یان نا و، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە، دووەمیشیان لەهەموو ڤایرۆسێکدا ژمارەیەکیان تێدایە، پێ دەڵێن ژمارەی بڵابوونەوەیان، هەموو جارێک لە یەک زیاتر بێت ئەوا دەبێتە پەتا و هەڕەشە.

ئەو ڤایرۆسانەی کە ئێمە تووشدەبین ئەو ڤایرۆسە وەرزیانە ژمارەیەکیان یەکە، مانایی ئەوەیە کە بڵاودەبێتەوە لە یەک کەس بۆ یەک کەس، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما نامێنت، کەچی کۆڕۆنا ڤایرۆس کۆڤید ١٩  بە پێی لێکۆڵینە تەندروستییەکان ژمارەکەیان سێ یە، ئەمەش مانایی ئەوەیە ئەگەر کەسێک توشبوو و بڵاوبوویەوە دەچیتە سێ کەس و لە سێ کەسەوە دەچیتە نۆ کەس و و بڵاودەبێتەوە و بووەتە مەترسی.

پ.د.هیشام یوسڤ، مامۆستایی زانکۆیی زاخۆ لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کودستان دا زیاتر زانیاری دا:'' ئەم پەتایە بڵاووبووەتەوە  هیچ چارەسەرییەک نەدۆرزاوەتەوە ئەمە نهێنی شارەوایی ئەم ڤایرۆسەیە، ئەوەی لەسەرمان پێویستە رێگە نەدەین ئەم ڤایرۆسە بڵاوببێتەوە، ئەم ڤایرۆسە هیچ خاڵی لاوازییان نییە، تەنیا رێگەگرتن لە تەشەنەکردن کەرەنتیکردنە لە ماڵ، چونکە ئەو گوومانلێکراو تووشبوویان پێویستە کەرەنتیان بکرێن.

بۆ کەرەنتیکردن؟

ئەم پسپۆرە پێی وایە، کەرەنتینکردن تاکە چارەسەرە چونکە ئەگەر ئێمە لە ماڵی خۆماندابین ئەم ڤایرۆسە ناتوانێت لە کەسێک بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە و ئەو بە خۆی دەمڕێت و ناتوانێت بەرگریی بکات.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕیوشوێنی توندی گرتووەتەبەر بۆ ڕیگری کردن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، هیشام دەڵێ، ڕێوشوێنی حکوومەت زۆر باشبوون و لە ئاستی جیهانیدابوون، سەرۆکی حکوومەت و تیمەکەی رۆژانە لەسەرهێڵن و رێنما و رێکارەکان بۆ خەڵک شرۆڤە دەکەن.

حکوومەت سەرەتا زانی ئەم پەتایە هەڕەشەیە بۆ لە نێوچوونی مرۆڤ، کەچی زۆر وڵات هەبوون ئابووری وڵاتەکەیان پێ گرنگتربوو لە خەڵکەکەیان  دواتر ئابووری و خەڵکەکەش بوونەتە قوربانی، بەڵام کوردستان وای نەکرد و هەر زوو رێکاری باشیان گرتە بەر و سەرۆکی حکوومەت هاتەسەرهێڵ،. هێشام وا دەڵێ.

سیناریۆییەکان

ئەم ڕاوێژکارە دەڵێ، دوو سیناریۆ هەن بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەم ڤایرۆسە دا یەکەمیان ئەم ڕێوشوێنانەی حکوومەت گرتوویانەتە بەر  لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەبێتە هۆی لە ناوچوونی ئەم ڤایرۆسە، چونکە هەموو ڤایرۆسەکانی ئەم خانەیە لەگەڵ پلەی گەرما لە نێو دەچن ڤایرۆسی ئیسپانی لە ساڵی ١٩١٨ لە زستان دەرکەوت و لە هاویندا نەما، بێئەوەی هیچ دەرمان و ڤاکسینێکیش هەبێ.

ڤایرۆسی سارسی یەکەم لە مانگی ١١ ساڵی ٢٠٠٢ دەرکەوت بەڵام لە مانگی ٨ ـی سالێ ٢٠٠٣ نەما و هەروەها ڤایرۆسێکی بەراز  لە سالێ ٢٠٠٩ لە وەرزی زستان دەرکەوت لە ساڵی ٢٠١٠ لە وەرزی هاویندا نەما و ئەمەش نامێنیت، بەڵام دەبێت پابەندی رێکارەکانی حکوومەت بین ئەگەرنا ئەوا دەمێنت و حاڵەت بە حاڵەت دروست دەبن تا ڤاکسینێکی دژە ڤایرۆسیان بۆ دروست دەبێت.

سیناریۆیی دووەم ئەوەیە، پێدەچێ ئەمە دریژە بکێشیت و بەڵام هێزی وەک ئەمڕۆ نەبێ ئەو هێدی هێدی بەرەو نەمان دەچێ.

کــاروان بــاعەدری