Kurdistan Democratic Party

Renewal  .  Justice  .  Coexistence


 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، پیرۆزبایی لە یەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بـەبۆنـەی (٢٥) سـاڵەی دامەزراندنی حزبەکەیان، پیرۆزبایی لەیەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان دەکات.

بەڕێزان له یەکێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

سڵاو ڕێز...

بـەبۆنـەی یۆبیلی زیوینی (٢٥) سـاڵەی دامـەزرانـدنی یەکێتییه تێكۆشـەرەكـەتـان گـەرمـترین پیرۆزبـایی ئـاڕاسـتەی بـەرێزان سـكرتێر و ئـەنـدامـانی مـەكـتەبی سیاسی و سـەكـردایەتی و گشـت كـادیر و ئـەنـدامـانی یەكێتییەكـەتـان دەكـەین، ئـومێد دەكـەین ئـەم یاده و یادەكـانی نـەورۆز و سـەری سـالی كـوردی ببێته مـایەی خێر وخۆشی بۆ گەله ستەمدیدەكەمان.

بـەرێزان، لـەكـاتێكدا یادی ئـەم بۆنـانـه دەكـەینەوه عێراق بـه رەوشێكی نـاھـەمـوار تێدەپـەڕێ بـەھۆی بێ حـكومـەتی و جیھانیش بـەھۆی پـەتـای كۆڕۆنـا و دەرھـاوێشتەكـانی دروسـت بـوونی قـەیرانی ئـابـووری بـه رەوشێكی مـەتـرسیدار گـوزەر دەكـات. ئـومێد دەكـەین بـه ھـاودەنگی و پـاڵپشتی ھـەمـوو لایەك لـه ھـەنـگاو و سیاسـەتـەكـانی حـكومـەتی ھـەرێمی كـوردسـتان لـه ھـەمـوو بـوارەكـان ئـەم دۆخـه تێپەڕێنین و ببێته مـایەیی سـەركـەوتنی گەلەکەمان. 

دووباره پیرۆز بێت یۆبیلی زیوینی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

20_3_2020